کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی کۆنفرانسی یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە نۆروێژ

15:25 - 3 خەرمانان 2715

ڕۆژی یەکشەممە، ١ی خه‌رمامان، نۆهەمین کۆنفرانسی کۆمیتەی یەکێتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ بەرێوەچوو. سەرەتا بە خولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان، بە تایبەت ئەو شێرە ژنانەی کە لە رێگای ئازادی کوردستان گیانی خۆیان بەخت کردووە و بە داگیرساندنی ٩ مۆم بە نیشانەی ٩هەمین کۆنفرانسی یەکێتی ژنان لە نۆروێژ دەستی بە کارەکانی کرد. بەشی یەکەمی کۆنفرانسەکە کە تەرخان کرابوو بۆ باس لەسەر رۆڵی ژنان، بە تایبەت ژنی کورد، سەرەتا لە لایەن بەرێز "مەحبوب رەحیمی" بەرپرسی کومیتەی یەکێتی ژنان لە نۆروێژ، باسێکی لە گرینگی چالاکی ژنی کورد لە هەل و مەرجی ئێستادا پێشکەش بە بەشدار بووان کرد. کوێستان عومەرزادە چالاک لە بواری ژناندا، باسێکی لە ژێر ناوی ڕۆلی ڕێکخراوەکانی ژنان لە کۆمەڵگە دا پێشکەش کرد. بەشی دووهەمی کۆنفرانسەکە تەرخان کرابوو بۆ خوێندنەوەی راپۆرتی کارو چالاکێکانی یەکێتی ژنان، فەوزیە ئەحمەدی ئەندامی بەرێوەبەری راپۆرتی چالاکێکانی ٣ ساڵی رابردووی خوێندەوە و راپۆرتی ماڵی لە لایەن نەمام زەرینفامەوە ئەندامی بەرێوەبەری یەکێتی ژنانەوە پێشکەش بە بەشداربوان کرا. دواتر بەشدارانی کۆنفرانس ڕاوبۆچوونی خۆیان بۆ تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی ڕاپۆرت و کارو چالاکییەکانی کۆمیتەی "ی ژ د" لە نێوان دوو کونفرانس دا خستە ڕوو، دوای گرتنی ڕخنەو تێبینی بەشداران، ڕاپۆرت بە تێکرای دەنگ پەسەند کرا. گوڵێ حەیدەری بەرپرسی کۆمیتەناوچەی یەکیتی ژنانی ئۆستفۆڵد پەیامی کارو چالاکی ئەو ناوچەیەی پێشکەش بە بەشداربوان کرد. پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن سۆنیا باختە و هەروەها پەیامی پیرۆزبایی کۆمەڵەی کولتووری کوردی لە لایەن ئاسۆ یوهانسەنەوە بە بۆنەی گرتنی کۆنفرانسی یەکێتی ژنانەوە پێشکەش کران. دوا برگەی کاری کۆنفرانس بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی بەرێوەبەرایەتییەکی نوێ بۆ ڕاپەڕاندنی کارو چالاکییەکانی یەکێتی ناوبراو بوو کە لە پروسەیەکی ئازاد و بە دەنگدان ئەو بڕگەیەش لە کاری کۆنفڕانس بەڕێوەچوو و بەڕێوەبەرایەتییەکی نوێ بۆ کومیتەی گشتی یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ هەڵبژێردرا، هەر دوابەدوای ئەو پرۆسەیە نوێنەر بۆ کۆنفرانسی یەکێتی ژنانی دەرەوەی وڵات هەڵبژێردرا. کۆنفرانس دوای پێنج کاتژمێر کۆتایی بە کارەکانی هێنا.