کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە فینلاند

16:41 - 9 خەرمانان 2715

ڕێوڕه‌سمی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو. ڕۆژی شەممە ٢٩ی ئاگووستی ٢٠١٥ی لە دەڤەری توورکۆ،ی وڵاتی فینلاند، یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان به‌رزو پیرۆز ڕاگیرا. بڕگەی یەکەمی ئەو یادە، سەرەتا بەسروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب دەستی پێکرد. دواتر خولەکێک بێ دەنگی بۆ بەڕز راگرتنی یادی شەهیدانی گەل و حیزب لە لایەن بەڕێوەبەری بەرنامەکە، هاوڕی ئازاد شێخی ڕاگەیێندرا. پاشان ٧٠ مۆمی تەمەنی پڕ لە شانازی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ژێر لۆگۆی ٧٠ ساڵ و دروشمی لە ڕابردوویەکی پڕ سەروەری، بەرەو داهاتوویەکی گەش، لە لایەن بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانییە سیاسییەکان، پێشمەرگە و کادرە بەڕابردووەکان، نوێنەرانی یەکێتییەکانی ژنان و لاوان و ئەندامانی تێکۆشەری بەشدار هەڵکرا. لە بڕگەی دووهەمی بەرنامەکەدا، په‌یامی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان- کۆمیتەی فینلاند، خوێندنەوەی ناوی ئەو حیزب و ڕێکخراوە دۆست و هاوپەیمانانەی کە پەیام و بروسکەی پیرۆزباییان بەو بۆنەیەوە ناردبوو درێژە بە یاد کردنەوەکە درا. لە به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، کەریم ڕەسووڵی بەرپرسی کۆمیتەی فینلاند،ی حیزبی دیموکراتی کوردستان بابه‌تێکی سه‌باره‌ت به‌ ٢٥ گەلاویژی ١٣٢٤ پێشکەش کرد. دوایین بڕگەی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ بۆ مۆسیقا و ئاوازی هونەرمەندانی خەباتکار و دەنگ خۆش ناسر رەزازی، رەشید فەیزی نیژاد و فەرهاد ئالانی بە هاوکاری کۆڕی مۆسیقی تەرخان کرابوو