کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كرانەوەی سنوورەكانی وڵاتانی ئۆتریش‌و ئاڵمان بەرەوڕووی پەناخوازان‌دا

05:39 - 15 خەرمانان 2715

دوو وڵاتی ئۆتریش و ئاڵمان سنوورەكانی خۆیان بەرەوڕووی هەزاران پەناخواز ئاوەڵا كردووە كە زۆربەیان لە ناوچە شەڕلێدراوەكانی سووریەوە هانایان بۆ بردوون. یەكێك لە وتەبێژانی وەزارەتی نێوخۆی ئۆتریش گوتوویەتی ئەم وڵاتە داوای سەرجەم ئەم پەناخوازە خاوەن پێداویستییانە قەبووڵ دەكا كە داوای پەنابەرییان لێ كردوون. لە حاڵی حازردا ژماره‌یه‌کی زۆر لەم پەناخوازانە لە ڕێگەی مەجارستانەوە پەنایان بۆ ئۆتریش بردووە و كۆمەڵێكی دیكەش لەوان ڕوویان لە شاری "موونیخ"ی وڵاتی ئاڵمان كردووە. دەوڵەتی ئۆتریش ڕایگەیاندووە ئەم پەناخوازانەی دێنە نێو خاكی ئەم وڵاتە دەتوانن داوای پەنابەریەتیی لە ئۆتریش بكەن، یان ئەگەر پێیان خۆش بێ دەتوانن لە ڕێگەی ئەم وڵاتەوە بچن بۆ ئاڵمان. پۆلیسی ئۆتریش گوتوویەتی تا ڕۆژی شەممە ٣٠٠٠ پەناخواز خۆیان گەیاندۆتە نێو خاكی ئەم وڵاتە. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا سه‌دان هه‌زار كه‌س خه‌ڵكی‌ وڵاتانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت سووریه‌ وڵاتانی‌ خۆیان به‌جێ هێشتووه‌ به‌ مه‌ترسیدارترین‌و درێژترین ڕێگه‌دا به‌ره‌و ئورووپا وه‌ڕێ كه‌وتوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌ سه‌دان كه‌س له‌وان له‌م ڕێگه‌یه‌دا گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.