کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری هەیئەتی حدک لە کۆنفڕانسی ساڵانەی حیزبی کارگەری بریتانیا

04:41 - 8 رەزبەر 2715

لەسەر بانگهێشتی ڕەسمی حیزبی کرێکاری بریتانیا (لیبەرپارتی) ڕۆژی دووشەممە، ٦ ی ڕه‌زبه‌ر ( ٢٨ی سپتامبری ٢٠١٥ی زایینی)، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی بریتانیا پێکهاتوو لە مەولوود سوارە، ئەندامی ڕێبەری‌و نوێنەری حیزب لەو وڵاتەو، کەیوان شیرزاد ئەندامی کومیتەی حیزب، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا کە بە بۆنەی رۆژی نێونەتەوەیی ئەم حیزبە لە کۆنفرانسی سالانەیان لەشاری برایتۆن ساز کرابوو، بەشدارییان کرد. ڕۆژی یەکەمی ئەم کۆنفرانسە کە بە بەشداریی بەشێکی بەرچاو لە حیزبە سۆسیالیستەکانی سەرانسەری جیهان، دیپلۆمات‌و باڵوێزی وڵاتانی دنیا لە لەندەن‌و نوێنەری بەشێک لەحیزبە کوردستانییەکان بەڕێوەچوو، تەرخان کرابوو بۆ کۆبونەوە‌و مێزگرد و ورک شۆپ بۆ میوانەکان کە لە هەموو جیهانەوە بەشدارییان تێدا کردبوو. دوو ڕۆژی سەرەتای ئەو کۆنفڕانسەش کە بە ڕۆژانی نێونەتەوەیی کۆنفڕانس ناودێر کراوە، زیاتر بایەخ بە میوانان‌و ئەو پێشنیارو ڕاوڕاوێژانە دەدرێ کە لە لایەن دەستەی ئامادەکاری کۆنفڕانسەوە ئامادە کراوە. هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ ماوه‌ی به‌شداریکردنی له‌و کۆنفڕانسه‌داو له‌ په‌راوێزژی به‌رنامه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی کۆنفڕانس‌دا لەگەڵ بەشێکی بەرچاو لە بەرپرس‌و سکرتێری حیزبه‌ سیاسییه‌کان، وەزیرو کاربەدەستانی حیزبی کارگەرو بەرپرس‌و لێپرسراوانی بەشی نێونەتەوەیی لیبەرپارتی‌و هه‌روه‌ها میوانان لەم کۆبونەوەیەدا دیدارو چاوپێکەوتنیان بوو.