کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێکی نوێنەرایەتیی حدک لە هەولێر لە بارەگای یەکیەتیی نەتەوەیی دێمۆکراتی کوردستان

13:49 - 18 خەزەڵوەر 2715

شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە هەولێر سەردانی بارەگای یەکیەتیی نەتەوەیی دێمۆکراتی کوردستانی لەو شارە کردو لەگەڵ سکرتێری ئەو یەکیەتییە دیداری کرد. رۆژی یەکشەممە، ١٧ی خەزەڵوەری ٩٤ ( ٨ی نۆڤامبری ٢٠١٥ ) شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە هەولێر بە سەرپەرستی ئیبراهیم زێوەیی‌و هاوڕێیەتیی حسن کاکیلی سەردانی بارەگای یەکیەتیی نەتەوەیی دێمۆکراتی کوردستان‌یان کردو لە لایەن غەفور مەخموری، سکرتێری گشتی‌و دوکتۆر شاخەوان خالید، ئەندامی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکیەتیی نەتەوەیی دێمۆکراتی کوردستانەوە، پێشوازییان لێ‌کرا . لەو دیدارەدا بێجگە لە باس لە دۆخی سیاسیی‌و پێوەندی دوولایەنە ، کۆمەڵێک پرس‌و بابەتی دیکەی وەک گۆڕانکاری‌یەکانی ئەم دوایانەی ناوچە‌و بە تایبەت ڕەوشی سیاسیی هەرێمی کوردستان‌و لەوانەش دۆخی سیاسی باشوری کوردستان خرانە بەرباس‌و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لە سەر کرا. دوو لایەن لە تاوتوێی ئەو بابەتانەدا پێویستیی یەکریزی حیزب‌و لایەنە سیاسی‌یەکانی هەرێمی کوردستان‌و گەیشتن بە لێ‌تێگەیشتنی هاوبەش بۆ دەربازبوون لەو گرژی‌و ئالۆزی‌یانەیان بە قازانجی گشتی خەڵکی کوردو هەرێم ناوبرد. بابەتێکی دیکەی دیدارەکە دۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌و بە تایبەتی حزوری پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە نێوخۆی وڵات لەو ساڵانەی دوایی‌و بەتایبەت هاوینی ئەم ساڵ بوو. هەروەها بەردەوامیی دانیشتن‌و ئاڵوگۆری بیروراو هەماهەنگی سەرجەم هێزو لایەنەسیاسییەکانی کوردستان لە پێناو دابین‌کردنی مافە ڕەواکانی گەلی کورد پێداگری لە سەر کرایەوە . لە کۆتایی ئەو دیدارەش‌دا شاندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بە ڕێزەوە باسی لە هەڵوێستی نەتەوەیی‌و نیشتمانی سکرتێری گشتیی یەکیەتیی نەتەوەیی دێمۆکراتی کوردستان لە ئاست پرسە سیاسی‌و نەتەوەییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان‌و حیزبی دێمۆکراتی کوردستان کرد http://localhost/files/hdkoooyaketiinatawi1.jpg