کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی تەبلیغی بەبۆنه ی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز لە کامیاران‌و بۆکان

16:58 - 22 سەرماوەز 2715

ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکرات لە مەریوان و بۆکان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ چالاکیی ته‌بلیغی‌یان کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه، ٢٠ له‌سەر٢١ی سه‌رماوه‌ز به‌بۆنهی ڕۆژی پێشمه‌رگه له شاری کامیاران‌و بۆکان چالاکی تبلیغی کراوە. لەو چالاکە تەبلیغی‌یەدا وێنەی رێبەرانی شەهید، دروشم‌و تڕاکتی تەبلیغیی حیزب بەو بۆنەیە بڵاوکراونەتەوەو ڕێز لە یادو بیروەریی پێشمەرگەی شەهیدو حەماسەی پێشمەرگەکانی کوردستان نراوە. ئه‌و شوێنانەی لە کامیاران کارو چالاکیی تەبلیغیی تێدا کراوە، بریتین له: شاری یاری‌، ده‌وروبه‌ری فه‌رهه‌نگسه‌را، پارکی شاهید، فازی٢ی شارەکی بێعسه‌ت، بڵواری کوردستان، به‌شێک له شه‌قامی بەهێشتی، ترمیناڵی کامیاران- مه‌ریوان‌و بازاری میوەفرۆشان. لە بۆکانیش لە گەڕەکی ساحیلی، کۆڵانی سەرماوەزی ٤، چیمەن و تەڕەغە بەبڵاوکردنەویە تڕاکت‌و وێنەی شەهیدان چالاکیی تەبلیغی کراوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەیەوە دەسخۆشی لەو ئەندام‌و لایەنگرە هەڵسووڕانەی خۆی لە کامیاران‌و بۆکان کردوەو لەو رێگەیەوە سڵاوی بۆ ناردوون.