کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە ئاوایی نێ بەبۆنەی ٢٦ ی سەرماوەز

14:09 - 26 سەرماوەز 2715

ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکرات لە ئاوایی نێ لە مەریوان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ چالاکیی ته‌بلیغی‌یان کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان شه‌وی ٢٥ سه‌رماوه‌ز به‌بۆنەی ڕۆژی پێشمه‌رگه له ئاوایی بە بڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدانی ڕێبەرو تڕاکت‌و دروشمی حیزبی چالاکیی تبلیغی کراوە. هەروەها لەو چالاکی‌یەدا دوو ئاڵای گەورەی کوردستان لە چیای شەڕگا و پشت مەنبەعی ئاوی نێ هەڵکراوەو بەو جۆرە ڕێز لە ٢٦ ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەو ڕۆژی ئاڵای کوردستان نراوە.