کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی لە شاروێرانی مەهاباد بەبۆنەی ٢٦ ی سەرماوەز

15:31 - 26 سەرماوەز 2715

لە چەند گوندێکی شاروێرانی مەهاباد بەبۆنەی ٢٦ ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغی کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەندام‌و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئاوایی‌یەکانی کۆنەدێ، گردیاقووب، خوڕخوڕە، قەرەقشڵاق‌و قزڵقۆپی بەبڵاوکردنەوەی وێنەی شەهیدان، تڕاکت‌و دروشمی تەبلیغیی حیزب یادو بیرەوەریی حەماسەی پێشمەرگەو ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستانیان بەرزا ڕاگرت. چالاکیی تەبلیغی ئەندام‌و لایەنگرانی حیزب لە ناوچەی شاروێران حاڵێک دایە کە سەرەڕای فشاری توندی ناوەندە ئەمنیەتی‌یەکان هەر لەم حەوتوویەدا لە شارەکانی کامیاران، سەردەشت، "نێ"ی مەریوان، بۆکان‌و ڕەبەتیش بەو بۆنەیەوە چالاکیی تەبلیغی کراوە.