کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێورەسمی ٢٦ ی سەرماوەز لە تۆرکۆی فینلاند

15:12 - 29 سەرماوەز 2715

لە شاری تۆرکۆی فینلاند، ڕێز لە ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی ئاڵاو پێشمەرگەی کوردستان گیرا. بۆ رێزگرتن لە ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی پێشمەرگەی کوردستان‌و رۆژی هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، کۆمیتەکانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان‌و یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە هاوکاریی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی فینلاند، رۆژی هەینی، ٢٧ ی سەرماوەز، رێورەسمێکی بە شکۆیان لە شاری تورکۆ پێک هێنا. ئەو ڕیوڕەسمە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب لە لایەن کۆری سرودی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان‌و ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان پەیامی هاوبەشی کۆمێتەی گشتی حیزب و یەکیەتیی ژنان‌و یەکیەتیی لاوان لەلایەن گەلاوێژ بازیان، بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات لە فینلاند خوێندرایەوە. بە دوای ئەودا پەیامی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردیەکانی فینلاند لە لایەن مەجید حەقی‌یەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا کوردنژاد ئیراهیمی بیرەوەریی‌یەکی لە سەر خەباتی پێشمەرگانە خویندەوە کە سەرنجی بەشدارانی رێوڕەسمەکەی بۆ لای خۆی ڕاکێشاو نێو ئاخنی بەرنامەکان بە شێعرو پەخشانی شۆڕشگێرانەو لە وەسفی پێشمەرگەدا لەلایەن بەرێوەبەرانی بەرنامەکە سروشت ڕەسوڵی‌و هێمن زادئەحمەد رازایەوە. بەشی کۆتایی رێورەسمەکەش بە پیرۆزبایی‌و شایی‌و شادیی بەشدران درێژەی پێدرا.