کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕۆژی ٢٦ی سەرماوەز لە واشنگتۆن

16:37 - 30 سەرماوەز 2715

لە واشنگتۆن، پایتەختی ئەمریکا، ڕێز لە ڕۆژی ئاڵاو پێشمەرگەی کوردستان نرا. شەوی شەممە، ٢٨ ی سەرماوەز ( ١٩ی دێسامبری ٢٠١٥) لە یەکێک لە ساڵۆنەکانی شەنتیلی ڤیرجینیا، بە بەشداریی ئەندام‌و دۆستانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و نوێنەری بەشێک لە حیزب‌و ڕێکخراوە کوردستانییەکان‌و کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردانی نێشتەجێی ئەو ناوچەیە، ۲٦ی سەرماوەز رۆژی پئشمەرگە وئاڵای کوردستان بەرز راگیرا. ئەو ڕێوڕەسمە بە سروودی ئەی رەقیب‌و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێ‌کرد. پاشان پەیامی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە واشینگتۆن لەلایەن خەبات ئیبراهیمپوور خۆیندرایەوە. لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا وتارێک لەسەر پێشمەرگە لەلایەن دکتۆر کەماڵ حەسەن‌زادە پێشکێش‌ کرا. دوایە شێعرێکی پڕ لە هەستی جوان‌و حەماسی و لە بۆ وەسفی پێشمەرگەدا لە لایەن بەشدار هاروتی خوێندرایەوەو لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا بروسکەی پیرۆزبایی یەکیەتیی نیشتیمانی کوردستان بۆ رۆژی پئشمەرگە پێشکەش کرا. ئەو ڕێوڕەسمە بە شێعرێکی جوان لەلایەن سیامەند خوسرەوی بۆ پێشمەرگەی کوردستان‌و شایی‌و شادیی بەشداران درێژەی پێ‌درا.