کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٦ی سەرماوەز لە ترۆندهایمی نۆروێژ

19:02 - 3 بەفرانبار 2715

ئێوارەی ڕۆژی ١٩ی دسامبر( ٢٨ی سەرماوەز)، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ترۆندهایم، ڕێوڕەسمێکی خنجیلانەی بە بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و رۆژی هەڵکرانی ئاڵای کوردستان، بە بەشداری ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزب لەو شارە بەڕێوەبرد. سەرەتای بەرنامەکان بە سردووی نەتەوایەتی ئەی رەقیب لە لایەن کۆرسی سروودی لاوانی دیموکرات و چەند چرکەیەک بە پێوە ڕاوەستان بۆ گیانی پاکی سەهیدانی کوردستان دەستی پیکرد. پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزب بەو بۆنەوە لە لایەن عەزیز مەعرووفی پێشکەش کرا. سروودی " هۆ کاکی پێشمەرگە" بە دەنگی هاوڕی جەماڵ ئیبراهیمی و بە هاورێیەتی کۆرسی سروود پێشکەش کرا. پاشان "بەرزیی خەبات" و هۆنراوەی" پێشمەرگە" لە لایەن کاک ڕامین شێنانی و بە دوای ئەو دا گۆرانییەک لە لایەن کاک ئاسۆ گولابی هەروەها بە کۆرس پێشکەش بە بەشداران کرا. بەشی کۆتایی ڕێوڕەسمی ٢٦ی سەرماوەز، بە شایی و هەلپەڕکێی بەشداران تا درەنگانی شەو درێژەی کێشا، لە نێو بە سرودی " خوایە وەتەن ئاواکەی"، کە بە کۆمەڵ لە لایەن هەموو بەشدارانەوە گوترا کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە هات.