کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێکی پاڕلمانتارانی کورد لە بەغدا لە سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

14:16 - 17 بەفرانبار 2715

لە کۆبوونەوەی شاندێکی پاڕلمانتارانی کورد لە بەغدا لەگەڵ هەیئەتێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌دا، ئاڵوگۆرەکانی ئەم دواییانەی کوردستان‌و ناوچە تاوتوێ کران. دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی بەفرانبار هەیئەتێکی پارلمانتارانی کورد لە بەغدا بە سەرپەرستیی ئارێز عەبدوڵلا، سەردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌یان کردو لەلایەن هەیئەتی حیزب بە سەرپەرستیی مستەفا مەولوودی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبەوە پێشوازی‌یان لێ‌کرا. لەو دیدارەدا دوولایەن لە سەر پرسی پێوەندی‌یەکانی هەرێمی کوردستان‌و بەغدا، شەڕی داعش‌و ئاڵوگۆڕەکانی ئەم دواییانەی کوردستان‌و ناوچە قسەو ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد. پرسی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان‌و ئاسۆی گۆڕانکاری‌یەکانی داهاتوو لە ناوچەو چۆنیەتیی خۆدیتنەوەی کورد لەو ئاڵوگۆرانە تەوەرێکی دیکەی باسەکانی ئەو دانیشتنە بوو.