کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆتایی دەورەی سەرەتایی ٢١٥ ی پێشمەرگە

14:34 - 20 بەفرانبار 2715

بە کۆتایی هاتنی دەورەیەکی دیکەی فێرگەی سیاسی نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستان پۆلێکی دیکە لەلاوانی کورد بە ڕەسمی هاتنە نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە. فێرگەی سیاسیی نیزامیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی شەممە، ١٩ ی بەفرانبار لەگەڵ ڕاگەیاندنی کۆتایی دەورەی ٢١٥ ی سەرەتایی پێشمەرگە، لە رێوڕەسمێک‌دا بەرگی پێشمەرگایەتیی بە بەشدارانی ئەم دەورەیە بەخشی. لەو ڕێورەسمەدا سەرەتا محەممەد شەهرەوان، بەرپرسی فێرگەی سیاسیی نیزامیی حیزب پەیامێکی پێشکێش کردو لە پەیامەکەی‌دا تیشکی خستە سەر ئەو ئەرک‌و تێکۆشانەی کە بەشدارانی دەورە دوای تەواوبوونی دەورەکەیان دەکەوێتە سەر شانیان. محەممەد شەهرەوان بە ئاماژە بە ڕەوتی ئاڵوگۆرە خێراکان لە ئێران‌و ناوچە، ڕۆڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و پێشمەرگەکانی ئەو حیزبەی لە چەقی ڕووداوەکان‌دا گرینگ‌و بەبایەخ باس کرد کە دەبێ هەموو لایەک خۆیانیان بۆ ئامادە کردبێ. خوێندنەوەی ڕاپۆرتی فێرکاریی دەورەکەو هەروەها دابەشکردنی خەڵات بەسەر سەرکەوتووانی دەورەو چەند بڕگەیەکی هونەری، بەشەکانی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمە بوون.