کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی سمیناری” کوردستانی رۆژهەڵات لەنێوان پرسی پەراوێزی سیاسی‌و شێوەکانی نوی خەبات” لە ئاڵمان

14:10 - 22 بەفرانبار 2715

بە بەشداری کۆمەڵێک چالاکی سیاسی بوارە جۆراوجۆرەکان سمینارێکی ئازاد لە ئاڵمان پێک‌هات. رۆژی یەکشەمە، ٢٠ ی بەفرانبار ( ١٠ ژانویەی ٢٠١٦) لەسەر بانگهێشتنی کۆمیتەی ئاڵـمان سمینارێک لە ژێر سەردێری، “گفتوگۆێکی ئازاد لەسەر کوردستانی رۆژهەڵات لەنێوان پرسی پەراوێزی سیاسی‌و شێوەکانی نوی خەبات” لە شاری کۆڵنی ئاڵمان بەرێوەچوو . ئەو سمینارەدا کە بەشێوەی گفتگۆی ئازاد بەرێوەچوو، تایبەت بوو بە بژاردەکانی سیاسی‌و کۆمەڵێک لەکەسایەتی‌یەکان‌و چالاکانی سیاسی بوارە جۆراوجۆرەکان بەشداریان تێدا کرد . سەرەتای کۆبوونەوکە بە دەقیقەێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد‌و پاشان سولتان گوڵاوی، باسێکی لە چۆنیەتیی بەشداری لەو سمینارەداو ئامانج‌و مەبەستەکانی سمینارەکە کرد. لە بڕگەیەکی دیکەی سمینارەکەدا خالید حەسەنپوور، ئەندامی رێبەریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەسەر ئامانج‌و مەبەستی کۆبونەوەکە بۆ بەشداران قسەی کرد. ناوبراو لە قسەکانی‌دا ئاماژەی بە باوەری حیزب بەکاری هاوبەش دەگەڵ بژاردەکان، چالاکان و جیابیران کردو رایگەیاند، کە حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەوچەند ساڵەدا لەسەر پرسە سیاسی‌یە گرینگەکان، دەگەڵ کۆمەڵگای روناکبیری‌و مەدەنی هەم لەنێوەخۆ و هەم لە دەرەوەدا لە گفتۆگوو راوێژدا بووەو ئەوانی ناراستەوخۆ لە بریاراتی سیاسی لەسەر پرسە بنەرەتی‌یەکان بەشدار کردوە . خالید حەسەنپور لە درێژەی قسەکانی‌دا پڕژایە سەر پڕۆژەی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە پەڕاوێز خستنی بزوتنەوەی کورد لە ئێران‌و رایگەیاند رێژیم هەموو هەوڵی ئەویە وانیشان بدا کە کورد لەئێراندا کێشەی نیە، بەڵکوو لەبەشەکانی دیکەی کوردستان کێشەی کورد هەیە وهەر لەوپێوەندیدا حیزبی دیموکڕاتی کوردستان پرسی رۆژهەڵات تەوەری هێنایە نێو گوفتمانی خۆیەوە. لە بڕگەکانی دیکەی ئەو سمینارەدا تاهیر بەرهوون رۆژنامەنووس، دوکتور ئازاد، ڕۆژنامەنووس؛ مەنسوور سدقی، وه‌رگێڕوڕۆژنامه‌نووس، مێهدی فه‌تاحی، جەهانبەخش رۆستەمی، یەزدان شوهەدایی، محەمەد پێنجوێنی، محەمەد ئاقایاری‌و دوکتور شەتەوی چالاکی سیاسی قسەیان کرد. لە درێژەدا ئەرسەلان عەزیزی‌و حوسێن بەخشی ڕۆژنامەنووس؛و کاوە ئاهەنگەری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، بەدرێژی راوسەرنج و تێبینێەکانی خۆیان لەسەر پرسی پێوەندیدار بە سمینارە هێنایە بەرباس و بە کۆمەڵێک پێشنیار و ئیدەی باش کۆبونەوکەیان دەوڵەمەندتر کرد http://localhost/files/ALMANKOBONAWA.jpg