کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دیداری نوێنەری حدک لە ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست‌و سکرتێری ئەو ڕێکخراوەیە

16:10 - 6 رێبەندان 2715

نوێنەری حیزبی دێموکڕاتی کورستان لە ریکخراوی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست‌ لەگەڵ سکرتێری ئەو رێکخراوەیە بۆ باس لە سەر هەندێ پرسی پێوەندیدار بە کوردو کاری si کۆبوونەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵی دەرەوەی وڵاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی دووشەممە، ٥ی ڕێبەندان، مەولوود سوارە، ئەندامی رێبەری حیزب‌و، نوێنەری حیزب لە ئەنترناسیونالی سۆسیالیست، لەگەڵ لویس ئایالا سکرتێری ئەم رێکخراوەیە، لەبنکەی سەرەکی ئەنترناسیونالی سۆسیالیست لەلەندەن کۆبوونەوە. لەو دیدارە باسێکی گشتی سەبارەت بە باروودۆخی ڕۆژهەڵاتی نێوەراست‌و ئاڵووگۆڕە خێراکانی ئەو ناوچەیە وەک هەلوومەرجی باشووری کوردستان و شەڕی داعش کراو هەروەها دوایین سەردانی لوئیس ئەیالا بۆ تورکیە هاتە بەرباس. هاوکات باس لە بارودۆخی نالەباری کورد لە باکووری کوردستان کراو ئاماژە بە هێرشی دڕندانەی حکومەتی تورکیە بۆ سەر شارو شارۆچکەکانی باکوور کوردستان‌و کوشتن‌و گرتن‌و ئەشکنجە و ئازاری خەڵکی کورد لەو بەشەی کوردستان دا کرا. هەر لەو پێوەندییەدا مەولوود سوارە دەورو کاریگەری ڕێکخراوی ئێس ئای لە هیورکردنەوەی بارودۆخی باکووری کوردستان بە گرینگ زانی. لەو دیدارەدا دوولایەن باسیان لە زەبروزەنگی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە گەلی کورد ان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردو نوێنەری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سکرتێری ڕیکخراوی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست‌ نێونەتەوەیی لە بارودۆخی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئاگادار کردەوە. هەر لەو پێوەندی‌یەدا لوئیس ئایالا پشتگیریی تەواوی خۆی‌و ڕێکخراوەکەی بۆ داوا ڕەواکانی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان دووپات کردەوە. بەشێکی دیکەی ئەو چاوپێککەوتنە تەرخان کرا بۆ باسی و خواسی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست‌‌و دوایین کۆبونەوەی ئانگۆلا کە لە سەرماوەزی ئەمساڵ‌دا گیرا و، حیزبی دیموکراتی کوردستان، وەک تاکە حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە ئەندامی ڕەسمی‌و تەواو وەختی ئەو ڕێکخراوەیە.