کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كوردانی دانیشتووی سویس یادی ٧٠ ساڵه‌ی دامه‌زرانی كۆماری كوردستانیان بەرزڕاگرت

14:22 - 26 رێبەندان 2715

یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان ڕێوڕەسمێکی بەڕێوەبرد. لەو ڕێوڕەسمەدا کە ڕۆژی شەممە، ٢٤ی ڕێبەندان بەبەشداریی سه‌دان كه‌س له‌ کوردەکانی دانیشتووی سویس بەرێوەچوو، چه‌ند په‌یام و پەیامی پیرۆزبایی حیزب‌و ڕێكخراوه‌ كوردستانییەکان پێشكش كران. لەو ڕێوڕەسمەدا پەیامەکان لەلایەن چیمن بارام میرزا خوێندرانەوەو زاهید شاعیری، به‌رپرسی كۆمیته‌ی سویسی حیزبی دموكراتی كوردستان، په‌یامی كۆمیته‌ی سویسی بەو بۆنەیە پێشكێش كرد. لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا مامۆستا عه‌زیز ئه‌حمه‌دی وتارێکی لەسەر مێژوی كۆماری كوردستان پێشكێش كردو شاندی پارتی دێموكراتی كوردستان، یه‌كیه‌تیی نیشتیمانی كوردستان‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پەیامەکانی خۆیان بەو بۆنەیە خوێندەوە. ئەو ڕێوڕەسمە بە شایی و شادیی بەشداران درێژەی پێدرا.