کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان لە شاری ئیلام

20:03 - 3 رێبەندان 2716

کوردانی بەهەست وتینی ئیلامی دێرین لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە چالاکییەکی تەبلیغیی‌دا ئەو یادەیان بەرزڕاگرت. لە ٧١مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شارەجیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چالاکیی تەبلیغیی کرا. لەو پێوەندییە‌دا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ئیلام، بە شیوەی بەربڵاو دەستیان دایە چالاکیی تەبلیغیی و، لە چەندین گەڕەک و شەقامی ئەوشارە تراکت و نووسراوەی پێوەندیداریان بڵاو کردەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین لە سەرجەم کوردانی بە هەستی شاری ئیلام ، تێکۆشانی ئەوان بە ئەرکی نیشتمانی دەزانێ و، هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.