کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە ناوچەی هەوشار بەرز راگیرا

04:04 - 4 رێبەندان 2716

تیکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری تیکابی سەر بە ناوچەی هەوشار بە چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغی، یادی کۆماری کوردستانیان بەرز راگرت. شەی دووی رێبەندانی ئەمساڵ، هاوکات لە گەڵ ٧١ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە شاری مهاباد و بەدەستی پێشەوای شەهید قازی محەممەد، تێکۆشەرانی هەڵسووڕ و چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری تیکاب ، بە شێوەی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. تێکۆشەرانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکتەکانی تایبەت بە یادە مەزنەکەی کۆماری کوردستان و پۆستێر و وێنەی رێبەرانی شەهید لەم شوێنانەی خوارەوە ئەم یادە مێژوویەیان بەرز راگرت: ناوباخ، مەدرەسەکانی شەریعەتی ، خومەینی و ئیمام عەلی و مزگەوتەکانی شافعی و ئیمام عەلی و گەڕەکەکانی شەریفاوا، هەواشناسی و قەرەناو. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە وێرای دەستخۆشی لە تیکۆشەرانی حیزب لە شاری تیکاب و سەرکەوتنیان لە ئەرکە حیزبی و نیشتمانییەکانیان بۆ بەئاوات دەخوازێ.