کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دڕێژەی چالاکیی تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار بە بۆنەی ٢ی رێبەندان

20:14 - 4 رێبەندان 2716

لە دریژەی  رێزگرتن لە یادو بیرەوەریی کۆماری کوردستان، پۆلێکی دیکە لە تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. تێکۆشەرانی دێموکرات ئەمجارەیان لە ئاوایی "ئەحمەدئاوا"ی سەربە شاری تیکابی ناوچەی هەوشار بە بڵاوکردنەوەی دەیان تراکت و پۆستێری تایبەت بە یادی ٧١ ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستان، شادی و خۆشحاڵییان خستە دڵی ئاوایی شەهیدپەروەری ئەحمەدئاواو یادی کۆمارە مەزنەکەی کوردستانیان بەرز راگرت. ئەو شوێن و گەڕەکانی چالاکانی ناوخۆی حیزب لە ئاوایی ئەحمەدئاوا کار و چالاکییان تێدا بەڕێوە بردووە بریتین لە: مزگەوتی محەممەد رەسووڵ‌اڵڵە، کۆڵانی نانەوای سەروو، کۆڵانەکانی دەورووبەری مزگەوت، دەورووبەری قەڵا، دەورووبەری خانەقا، حەمامی قەدیم و دەورووبەری، نێوماڵان، بیمرستان. مەدرەسەی سینا.