کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی کۆڕیکی ڕێزگرتن بۆ تێکۆشەری کۆچکردوو کاک فەتاح کاویان لە شاری ئادلایدی ئوستڕالیا

16:14 - 11 رێبەندان 2716

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ۲۷ی ژانویە کۆڕێکی ڕێزلێنان لە تێکۆشانی، نەمر کاک فەتاح کاویان لەسەر ئەرکی کۆمیتەی حیزب لەم شارە و بە بەشداریی بەشێک لە کوردانی دانیشتووی شاری ئادلاید بەڕێوە چوو. کۆڕگێر شەهلا خانمی پەیرەوان سەرەتا بانگی سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و دەقیقەیەک بێدەنگی ڕاگەیاند. دواتر بە شیعری خەمێکی تر لە شێعرە بەرزەکانی مامۆستا عاشق کۆڕەکەی کردەوە. دواتر ڕاگەیاندراوی دەفتەری سیاسی بە بۆنەی مەرگی تێکۆشەر کاویان لە ڕێگای دەنگ و وێنەوە پێشکەش کرا. پاشان  محەممەد پشدەری وتەی کەرتی ڕێکخستنی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستانی پێشکەش کرد. دوای ئەوە نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕانەوە هاوخەمیی خۆی و حیزبەکەی دەربڕی. لە بڕگەیەکی دیکە لە کۆڕیادەکە‌دا  تێکۆشەری دێمۆکڕات ئەحمەد نەقشی لە سەر کەسایەتیی کاک فەتاح قسەی کرد و فەریدە خانمی نەقشی دیکلەمەی شیعرێکی مامۆستا هێمنی پێشکەشی یادی نەمر کاک فەتاح کرد. لە درێژەی ئەو کۆڕیادەدا  هاوڕێ  هەیاس کاردۆ بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە ئوستڕالیا بە وردی باسی ژیان و خەباتی تێکۆشەر کاویانی کرد و لایەنە جۆراوجۆرەکانی توانا و لێهاتوویەکانی ئەو مرۆڤە شۆڕشگێڕ و خۆشەویستیەی شی کردەوە. لەکۆتایی کۆڕەکەدا فیلمی ڕێوڕەسمی بەخاک سپاردنی تەرمی نەمر کاویان بڵاو کرایەوە. ئێوارە کۆڕەکە دوای سەعات و نیوێک لەنێو خەم و پەژارەی بەشداراندا کۆتایی هات.