کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی رێورەسمی ۲ێ ریبەندان یادی ۷۱ ساڵەی دامەزرانی کوماری کوردستان لە وڵاتی بلژیک

15:54 - 12 رێبەندان 2716

بە مەبەستی ریزگرتن لە ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان ۷۱ ساڵڕۆژی دامەزرانی کوماری کوردستان، کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی بلژیک روژی شەممە ڕێکەوتی ۲۸ی ژانویە زاینیی رێورەسمێکی لە شاری ئانتوەرپنی ئەو ولاتە بەڕێوە برد. ئەو ڕێورەسمە سەرەتا بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خولەکێک بێ دنگی بۆ ریزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان کوردستان دەستی پێکرد. پاشان پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی ئەو ڕۆژە پیرۆزەوە لە لایان هاوڕێ حوسین گوڵاوی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە بلژیک پیشکەش کرا. لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێورەسمەدا ئەحمەد ساڵحی ئەندامی کومیتە پارچە پەخشانێک تایبەت بەو یادەی خوێندەوە. لە دریژەی کارەکانی جیژنی ۲ی ڕێبەندان نوێنەر و بەرپرسی کومیتەی پارتی دێموکراتی کوردستان بەریز سدقی چەند وتەیەکی بە نرخی لە سەر کوماری کوردستان پێشکەش بە بەشداربووان کرد. جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو هیزو لایەنیانەی خوارەوەش سەرەڕای بەشداری بەرچاویان لەو ڕێوڕەسمە دا برووسکەی پیرۆزباییان ناردبوو. - نوینەری حکومەتی هەریم بەریز کاک دوکتور دەلاوەر ئەژگەیی - حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران کومیتەی بلژیک - بزوتنەوەی گۆران. دوابرگەی ریورەسمی یادی ۲ی ریبەندان، ٧١هەمین ساڵەوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان چەند سرودی نیشتیمانی کە لە لایان نیگۆ حوسینی وە پیشکەش کرا .