کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

23:06 - 18 رێبەندان 2716

شاندێکی سەرکردایەتیی بزووتنەوەی دێموکراتی گەلی کوردستان سەردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرد و لەو دیدارەدا کۆمەڵە باسێکی پێوەندیدار بە دۆخی سیاسیی کوردستان ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر کرا. دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی ڕێبەندان شاندێکی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە سەرپەرستیی مام خدر ڕوسی، سکرتێری ئەم ڕێکخراوەیە سەردانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کردو لەلایەن هەیئەتێکی ڕێبەریی حیزب بە سەرپەرستیی کاک مستەفا مەلوودی، سکرتێری گشتیی حیزبەوە پێشوازییان لێکرا. لەو دیدارەدا هەیئەتی میوان سەرەتا پیرۆزبایی هەڵبژێرانی سکرتێری نوێی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌یان لە حیزبی دێموکڕات ‌و هەیئەتی خانەخوێ کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان خواست. بارودۆخی سیاسی لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، پێویستیی لێک‌نیزیکی و هاوپێوەندیی هێزە سیاسییەکان لە هەر کام لە بەشەکانی کوردستان بۆ کەلکوەرگرتن لە هەل و دەرفەتەکانی بەردەم لە ئەگەری گۆڕانکارییەکان تەوەری سەرەکیی باسەکانی ئەو دیدارە بوون کە دوو لایەن ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر کردن.