کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری هەیئەتی حدک لە وڵاتی سوید، لە رێورەسمی ٢٦ی رێبەندان ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵە دا

18:55 - 19 رێبەندان 2716

ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٤ی فوریەی ٢٠١٧ی زایینی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی کومیتەی سویدی ڕێکخراوی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، هەیئەتێکی کومیتەی سوید،ی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان بە سەرپەرستی هاوڕێ سیاوەش قەویپەنجە بەپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکان و هاوڕێیەتی محەممەد ئیسماعیلی،  محەممەد ئەمینی و عەزیزئەفسەردلێر، لەرێورەسمی ٢٦ی رێبەندان ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵە دا، کە لەشاری ستۆکهۆلم پێک هاتبوو بەشدارییان کرد. لەوکۆرەدا، چەپکە گوڵی ڕێزلێنان پێشکەشی ڕێکخەرانی ڕێوڕەسمەکە کرا و، پەیامی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی سوید لە لایەن کاک سیاوەش قەوی پەنجەوە خوێندرایەوە. ناوبراو لەپەیامەکەیدا، وێرای پیرۆزبایی لە ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵە، لەباسێکی کورتدا هەلومەرجی ناسکی ئێستای هێنایە بەرباس و پێی لەسەر یەکدەنگی ئۆپۆزیسیۆنی ڕژیمی ئیسلامی وەک هەنگاوێکی گرینگ بۆقۆناغی ناسکی ئێستا داگرتەوە. لە بەشێک لە پەیامەکەدا هاتبوو؛ بەڕێزان ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران! بەبۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان، ساڵوەگەڕی دامەزرانی رێکخراوە شۆڕشگێڕەکەتان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین. هیوادارین لە داهاتوویەکی نە زۆر دوردا،  ئەم بۆنەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستانی رزگارکراو و لە ناو جەماوەری تامەزرۆی  ئازادی و سەربەستی دا جێژن بگرین. ئەزموونی نەتەوە رزگاربووەکان ئەوەی سەلماندووە کە یەکیەتیی ریزەکانی  هێزە سیاسییەکان سەرکەوتن دەستەبەر دەکا و نەتەوەکەشمان رێکدەخا. کەواتە با بە هەموومان لە حەولی پێکهێنانی ئەو یەکیەتییەدا بین .