کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕەشبگیر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تاوانی خۆشیدەربڕین بۆ ڕاپرسییەکەی سەربەخۆیی باشووری کوردستان

03:43 - 7 رەزبەر 2717

ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕەشبگیری ئەم دواییانەیان کە سەبارەت بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان لە ڕاپرسیی سەربەخۆیی باشووری کوردستان کردوویانە، دەیان کەسیان دەسبەسەر کردوە کە چارەنووسی زۆر لەوان ناڕوونە. پەیامنێرانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شار و ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان لە هەوڵدان ناو و شوناسی ئەو دەسبەسەرکراوانە وەدەست بێنن و بەدواداچوون بۆ بارودۆخیان بکەن. بەپێی ئەو هەوڵانە زاندراوە لە ناوچەی هەوشار سێ کەس بە ناوەکانی “نەبی کاوسی”، “محەممەد رازی” و “عەلی جەوادی” گیراون کە خەڵکی ساینقەڵان. دوو کەسی دیکە لە دەسبەسەرکراوەکانی شاری سەقز کە ناوەکانیان ئاشکرا کراوە “بەختیار خۆشنام” و “حەمید ڕەزایی”ن و هەروەها “سارینا فەتحی” کە تا ئێستا بێ سەروشوێنە. لە شاری سنەش “موسلیم سەعیدپوور” و “فەرید نیک نەفەس” کە لە دوای خۆشیدەربڕینەکەی دوای ڕاپرسیی سەربەخۆیی کوردستان گیراون و ڕوون نییە لە کوێ بەند کراون. “بەختیار مەعرووفی”، “سۆران حوسێن‌پوور” خەڵکی پیرانشار؛ "تەها نادری"، "خوسرەو نەسڕوڵڵاپوور"، "کامیاب بەرخورداری"، "ئازاد کەریمی"، "سەید سینا ئەحمەدی" خەڵکی دێولان؛ “سەید سەلمان ئیمام زەمبیلی”، “مەولوود خوانچەزەرد”، “پوریا قورەیشی”، “ئومید فارووقی”، “غەفور پورئەحمەد” خەڵکی بۆکان، رەحیم ئەفشاری” خەڵکی گوندی قانزالیی سەر بە بۆکان، “ئاوات سوڵتانی”، “رەحمان خوسرەوی”، “غەفوور نەسیری”، “دیاکۆ پوورمستەفا”، “رەحمان قادری”، “سلێمان بیپووش” و “ئیدریس قادری” کە هەموویان خەڵکی گوندی حاجیابادی سەر بە بۆکانن؛ ناو و شوناسی چەند کەسێکی دیکە لەو دەسبەسەرکراونەن. پێشتریش باس لەوە کرابوو کە “ڕووناک ئاقایی”، “کاوەیس ئاقایی”، “سروە مووسازادە” لە مەهاباد؛ “شۆڕش ئیبراهیمی”، “واحید پیرانشاری”، “قادر ئازەربەرزین”، “سەلیم خزری” لە پیرانشار؛ “یاسر فەرەجوڵڵاهی”، “فەرەیدوون کەریمی” و “لایق ڕەحمانی” لە کامیاران؛ “عەبدولباست ئەمینی”، “موسلیم سەعیدپوور”، “پەیمان منبەری” و “محەممەد منبەری” لە سنە چەند بەندکراوێکی دیکەن کە لە ڕۆژی ڕاپرسییەکەی باشووری کوردستاندا بە تاوانی خۆشیدەربڕین دەسبەسەر کراون و تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە. دەسبەسەرکرانی ئەو کۆمەڵە خەڵکە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکان لە حاڵێک دایە کە دەیان کەسیش بانگ کراونەتە ئیدارەی ئیتلاعات و دوای لێپرسینەوە و ئەستاندنی بەڵێننامە ئازاد کراون، هەروەها دەیان کەسی دیکەش لە شارەکانی سنە، بۆکان، سەقز، پیرانشار و سنە و مەهاباد دەسبەسەر کراون و هێشتا ناوەکانیان ئاشکرا نەکراوە.