کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێهەمین شەڕی لوبنان بەڕێوەیە

15:53 - 16 خەزەڵوەر 2717

سێهەمین شەڕی لوبنان بەڕێوەیە بۆ وەستاندنی، ئەمریکا دەبێ دەستی ئێران کورت بکاتەوە و ئابلۆقە بخاتە سەر حیزبوڵڵا   "ژەنڕاڵ کلاوژەنڕاڵس دیتەر ناومەن" و "لۆرد ریچارد داننات" و : که‌ماڵ حه‌سه‌نپوور   لە کاتێکدا کە شەڕی نێوخۆی سورییە چەندین دۆڕاوی هەن، ڕێکخراوی تێرۆریستی لوبنانیی حیزبوڵڵا وەک براوەیەکی بێ‌ ڕەکه‌بەر لەو شەڕە هاتۆتە دەر کە بۆتە هۆی پێشکەوتنی بەرچاوی توانایی سەربازیی ئەو ڕێکخراوه‌یه‌. ئەم پێشکەوتنە، لەگەڵ دڵگەرمیی بە دەوری خراپی ئێران لە ناوچە، کە ئێستا بەڕوونی لە لایەن سەرکۆمار ترامپ وەک چالشێکی هەنووکەیی ئیعترافی پێ کراوە، هەڕەشەیەکی جیددین بۆ سەر خۆرهەڵاتی ناوین کە له‌ ئێستادا زۆر ناسەقامگیرە. ئەگەر ئەوە بە چارەسەر نەکراوی بمێنێتەوە، وێدەچێ ببێتە هۆی شەڕی سێهەمی لوبنان، شەڕیک کە لە گشت ئەوانی دی که‌ پێشوو دیتوومانن خراپتر دەبێ. دوای شەڕی دووهەمی لوبنان لە گەڵ ئیسڕائیل لە ٢٠٠٦، حیزبوڵڵا، ئامرازی سەرەکیی ستراتێژیی ئێران بۆ شەڕی تێرۆریستیی ناوچەیی، لە سەپاندنی خۆی وەک هێزێکی باوەڕپێکراوی سەربازیی لە لوبنان نەسڵەمیوەتەوە. بە فریودانی خەڵکی لوبنان و خزانە نێو هێزە سەربازییەکانی لوبنان، ئەو گرووپە حزووری سەربازیی خۆی لە سەرانسەری وڵات، بە تایبەت لە باشووردا چەسپاندووە. جگە لەوە، لە ڕێگای ئەولەوییەتدان بە وەدەستهێنانی جبەخانەی پێشکەوتوو، پێکهاتوو لە 100 هه‌زار ڕۆکێت و موشەک کە ئاستی هەنگێوییان هەر لە زیادبوونە، حیزبوڵڵا خۆی بە توانایی هەنگاوتنی ئامانجی ستراتێژیک لە سەرانسەری ئێسڕائیل تەیار کردوە، لە نێویاندا هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ڕایەڵەی دابینکردنی وزە. ئەوەی کە جێگای نیگەرانیی زۆرە، یارمەتیی ئێران ئەو گرووپەی گەیاندۆتە شوێنێک کە لە جیاتی پشتبەستن بە هێنانیان بە قاچاخی، بتوانن بۆ خۆیان موشەکی پێشکەوتوو بەرهەم بێنن. سەرەڕای ئەوە حیزبوڵڵا پێشی بە ئاشکرابوونی هەوڵەکانی خۆتەیار کردنی سەربازیی لە ڕێگای پێشگرتن و تۆقاندنی هێزەکانی پارێزەری ئاشتی، کە بەشێکن لە هێزی نێوخۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان (یونیفیل)، گرتوە. ئەمڕۆ نە ئێران و نە حیزبوڵلا هیچ هۆیەکی باوەڕ پێکراویان بۆ دوژمنایەتیی لە گەڵ ئیسڕائیل نییە، سەرەڕای ئەوە ئەوان خەریکی هەڵمەتێکی کوشەندەی نەفرەت لە ڕیگای شێوەی ئیسلامی تووندئاژی خۆیانن. جگە لەوە حیزبوڵلا دەبێ بۆ دانیشتووانی لوبنان ڕوون بکاتەوە، کە ئیددیعای پاراستنییان دەکا، بۆ خەریکی کوشتنی موسوڵمانان لە سووریه‌ بە شێوەیەکی خێرا بووە. باشترین شێوە بۆ پڕکردنەوەی بێ‌باوەڕیی (خەڵکی لوبنان)، هێرشکردنە سەر ئیسڕائیلە. هەم وتارەکانی سەرۆکی حیزبوڵڵا، حەسەن نەسڕوڵڵا و ئاکاری چالاکییە تێرۆریستییەکانی لە سنووری ئیسڕائیل ئەوە دەسەلمێنن. ڕاپۆرتی نوێی ئێمە بۆ دەستەی باڵای سەربازی ئەوە ئاشکرا دەکا کە بە هۆی ئەو ڕووداوانە کاربەدەستانی ئیسڕائیل ئامادەی هێرشی نوێ لە لوبنانەوەن. ئەوان هیچ گومانێکیان بۆ نەهێشتینەوە کە تواناییەکانی ئەمڕۆی حیزبوڵڵا بەو مانایەیە کە ئیسڕائیل ناچارە ڕێگاچارەی کاریگەر بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنیی خۆی بگرێتە بەر. دوور لەو قسە پاشەملانەی کە بە هێزە چەکدارەکانی ئیسڕائیل لە هەڵمەتێکی نێونەتەوەیی بۆ ستاندنەوەی ڕوایی دەوترێن، ئێمە ڕەزامەندین کە ئیسڕائیل بە گوێرەی ستانداردە یاسایی و ئەخلاقییەکانی کە هێزە چەکدارەکانی خۆمان لەبەر چاویان دەگرن دەجووڵێنەوە. بەڵام ئێمە لەوەش دەگەین کە ئامانجە ڕەواکانی سەربازیی لە ناکۆکییەکی ئەوتۆ دا دەبنە هۆی شەڕێکی زۆر توند. وەک ستراتێژییەکی بە ئانقەست، حیزبوڵڵا چالاکی، چەکوچۆڵ و کەرەستە سەربازییەکانی لەنێو خەڵکی مەدەنیی لوبناندا دەشارێتەوە، ئەوە تاوانێکی جەنگییە کە لە کاتی شەڕ دانیشتووان تووشی مەترسییەکی لە ڕاددە بەدەر دەکا. هەر وەک ئێمە لە سەرەتای لێکۆڵینەوەی ئەمساڵماندا داوامان کردوە، ئەوە گەلێک گرینگە کە پێشتر ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانەکانی هەنگاوی دەستبەجێ و ئاشکرا بۆ پێشگرتن لە شەڕ بنێن. زەختی سیاسیی قورس دەبێ بخرێتە سەر کاربەدەستانی لوبنان، کە سەرکۆمارەکەی لەو دواییانەدا باسی حیزبوڵلای وەک «بەشێکی سەرەکیی بەرگریی لوبنان» کردبوو، بۆ جیا کردنەوەی دەوڵەتی لوبنان لە پەیوەندیی لەگەڵ حیزبوڵڵا، بە تایبەتیی ئەو بەشانەی کە لە ژێر دەستی هێزە چەکدارەکانی لوبنان دان، دەبێ ئەولەوییەتی پێ بدرێ. هەروەها دەبێ هاوکاریی ئابووریی داهاتوو بۆ ئەو وڵاتە بە بەجێگەیاندنی ئەو مەرجە ببەسترێتەوە و زەختی ئابووریی دەبێ لەگەڵ هەوڵی سیاسیی هاوتەریب بێ. بۆیە ئێمە پشتگیریی لە هەوڵە نوێکانی بەڕێوەبەرایەتیی بە تایبەت پێشنیاری پەسەندکردنی یاسا لە لایەن کۆنگرەوە، کە وێدەچێ دەنگ بێنێتەوە، بۆ سنووردارکردنی چالاکییەکانی حیزبوڵڵا وەک هەنگاوی سەرەتایی پێویست بۆ پێشگرتن بە ئاڵۆزتر بوونی دۆخی ناوچەکە دەکەین. جگە لەوە، بەڕێوەبەرایەتیی دەبێ داوا لە یەکیەتیی ئورووپا و وڵاتانی هاوپەیمان لە ئورووپا بکا کە بەپەلە هەنگاوی لەو چەشنە بنێن. هەروەها شتێکی یەکلاکەرەوە بۆ سەرکەوتن ئەوەیە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانانی یەکیەتی ئورووپا بۆ باشترکردنی لێهاتوویی یونیفیل هەوڵ بدەن. سەرەڕای هەنگاوی بچووکی ماوەیەک پێشووتری ئەمساڵ، چاودێرانی نێونەتەوەیی ناتوانن چاودێریی چالاکییەکانی حیزبوڵڵا بە شێوەیەکی کاریگەر بکەن و ژێرپێنانی بڕیارەکان چەند هێندە زیاد بوون. لە کۆتاییدا، ئامریکا و هاوپەیمانەکانی دەبێ لەگەڵ ئیسڕائیل بن، بە ئاشکرا و بە دەنگی بەرز بڵێن کە هەڵمەتە تێرۆریستییەکانی ئێران و حیزبوڵڵا بە دژی ئیسڕائیل بەرەوڕووی بەرپەرچدانەوەی بێ‌ وێنەی سیاسی و ئەگەر پێویست بێ، پەرچەکرداری ڕەوای سەربازیی ئیسڕائیل دەبنەوە. ئێستا پەیامێکی چاوترسێنکەری لەم شێوەیە زۆرتر یاریدەی ئاشتی دەدەن تا سکاڵاکانی دوای دوژمنکاریی حیزبوڵڵا. *** * ژەنڕاڵ کلاوس دیتەر ناومەن فەرماندەی گشتیی پێشووی هێزە چەکدارەکانی ئاڵمان و سەرۆکی کۆمیتەی سەربازیی ناتۆ بووە. * ژەنڕاڵ لۆرد ریچارد داننات ڕەئیسی فەرماندەیی گشتیی سوپای بەریتانیا بووە. ئه‌وان هەردووکیان ئەندامی گروپی پایەبەرزی سەربازیین کە ٢٥ ی ئۆکتۆبر ڕاپۆرتی هەڕەشەی حێزبوڵڵا پێشکەش دەکەن. ( لە ژمارەی ٧١٣ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)