کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان، دۆخی خه‌ڵک و به‌رپرسایه‌تییه‌کان

05:05 - 2 بەفرانبار 2717

زیاتر له مانگێک له بوومهلهرزهکهی ڕۆژی٢١ی خهزهڵوهری پارێزگای کرماشان تێدهپهڕێ. جۆش و خرۆشهکهی ڕۆژانی سهرهتای کارهساتهکه تا ڕادهیهک دامرکاوه و ماونهتهوه خهڵکی دهیان ههزار کهس خهڵکی زیاندیتوو، شار و گونده کاولبووهکان و ترس و دڵهڕاوکێی ژیان له خێوهتدا، ئهویش له وهرزی سهرما و زستانی تووشدا.

وێرانی به زۆربهی شهقام و کۆڵانهکانی شاری سهرپێڵی زههاوهوه دیاره و خهڵکێکی کهم له ماڵهکاندا دهژین، بهڵام خاکهچۆڵ و پارک و بڵوارهکان پڕه لهو خێوهتانهی خهڵکانێک که هیچ سهرپهنایهکی دی شک نابهن تێیدا دهژین.

ئهگهرچی له ئێستادا هاتوچۆی خهڵکی یارمهتیدهر بۆ شار کهم بۆتهوه، بهڵام تابڵۆکانی سپاس و پێزانینی خهڵک له زۆر شوێنی شار بهرچاو دهکهون؛ ئهو تابڵۆیانهی سپاسی خهڵک دهکهن و تیر و توانجیان له دهوڵهت داوه.

وێرانهکان، ماڵه نیوهڕووخاو و نیوه لهسهر لاق ڕاوهستاوهکان ههموو پێمان دهڵێن ئهو شاره پێش بوومهلهرزهکهش هینده ئاوهدان نهبووه و حوکمهت گرینگییهکی ئهوتۆی نهداوهتێ. کارناسان دهڵێن زۆربهی خانووبهرهکان لهوشاره ههر له گۆتره ساز کراون، نه کهرهستهی باشیان تێدا بهکار هاتوه و نه چاوهدێرییهکی حکومهتیی بهسهریانهوه بووه.

مهزراکانی گهنمهشامیی خهڵک له ناوچه هێشتا بهپێوهن، بهڵام وادیاره ئهو گوندییانهش که ساغ و سڵامهت لهو کارهساته دهرچوون هیچ ئیشتیایهکیان بۆ ههڵگرتنهوهی خهله و خهرمانیان نهبێ. «دلێر» وهرزێڕ و ژیانی خۆی و خێزانهکهی به کار لهسهر هێکتارێک زهویی دێم بهڕێ دهکرد. ئهو که ئێستا لەگهڵ ژن و منداڵهکانی له‌‌ خێوهتێک له تهنیشت داروپهردووی ماڵه کاولبووهکهیدا دهژی، دهڵێ کاتێک خهڵک دێنه سهردانمان خهمی مردنی کوڕهکهم بیر دهچێتهوه، بهڵام که تهنیا دهبینهوه دیسان برینی مهرگی کوڕه جوانهکهی که به دهستی خۆی له بن داروپهردووی ماڵهکهی دهری هێناوه، کزه له جهرگی دێنێ، برینێک که دهڵێ قهت ساڕێژ نابێ.

دلێر دهڵێ ئهگهر خهڵک فریایان نهکهوتبان ئێستا زۆربهی خهڵکی ئهو گونده نهمابوون، چونکی زۆربهیان کهوتبوونه بن داروپهردووهکان و به یارمهتیی ئهوان له مردن ڕزگاریان بووه.

تازهلاوێکی گوندێکی دی که ماڵهکهیان تهختی زهوی بووه، دهڵێ: ئێره ماڵی ئێمه بوو. چوار کهس له ئهندامانی بنهماڵهکهم کهوتنه بن داروپهردوو و گیانیان له دهست دا و ئهوانی دیکهش بریندارن و ئێستاش له نهخۆشخانهی شارهکانی دیکهن. ئهو که دهڵێ هیچی له ژیاندا بۆ نهماوهتهوه له حوکمهت تووڕهیه و دهڵێ پێیان گوتوین 25 میلیون تمهنتان وام دهدهینێ، بهڵام کهس ناڵێ باشه بهوهنده پووڵه چ دهکرێ و به کام هێز و تواناوه ئهوهی له دهستمان داوه بیگهڕێنینهوه؟

ڕۆژ و شهوهکان له ناوچه بوومهلهرزهلێدراوهکان جیاوازن. ڕۆژ که ئاوا دهبێ و لهگهڵ داکشانی تاریکی و ههڵکردنی سهرمای تاقهتپڕووکێن، ترس و دڵهڕواکێی خهڵکیش زیاتر دهبن. ههر ههموو سهرپهنای خهڵکهکه خێوهتێکه که نایلۆنێان بهسهردا کێشاوه بۆ ئهوهی بهفروبارانی کتوپڕ کاریان تێنهکا و له سهرماوهزه سارد و تووشهدا پارێزراو بن. ههر ههموو سامانی نێو خێوهتهکانیش چهند قاپ و قابڵهمه و جلوبهرگ و پهتۆ و سۆبهیهکی کارهباییه که له دارتێکهکانهوه بڕقیان بۆ ڕاکێشاوه.

لاوێکی دیکه که ههموو گیانی تهپوتۆزه و زۆر چڵکن دیاره، دهڵێ دوو حهوتووه خۆی نهشتووه. ئهو دهڵێ حهماممان نیه، ئاوی گهرممان نییه و ههواش سارده و ناتوانین ئاوی سارد به خۆماندا بکهین. ئاودهستهکانیشمان ژوورێکی یهک له یهک مترین و چهند ڕۆژ لهوه پێش به بلووک دروستمان کردوون و نه ئاویان ههیه و نه پاشهڕۆیان دهردهچێ.

ئهو لاوه که ترس له داهاتوو ههموو بیرکردنهوهکانی بهخۆیهوه سهرقاڵ کردوه، دهڵێ: حهمام و ئاودهست گرینگ نین، نهش بن جارێ هیچ نییه. نیگهرانی داهاتووین. به ٢٥ میلیۆن تمهن وام چۆن دهتوانین ماڵه کاولبووهکانمان دروست بکهینهوه، له حاڵێکدا له ههواڵهکاندا هاتبوو کاربهدهستێک کابینێت (جێی قاپ و قاچاغ)ی چێشتخانهکهی بایی ٥٠ میلیۆن تمهن بووه.

خهڵک ههموو بهگلهیی و بهپرسیارن. ئهوان دهپرسن دهوڵهت بهپێی کام لێکدانهوه و بهراوردکاری دهیهوێ به پێدانی ٢٥ میلیون تمهن وام داوای ئهو خهڵکه له کۆڵ خۆی بکاتهوه که ماڵهکانیان تهختی زهوی بوون؟ پێودانگهکانی ئهو لێکدانهوهیهی دهوڵهت چی بوون و کابرایهکی گوندی چۆن بتوانێ به ٢٥ میلیۆن تمهن ماڵهکهی نۆژهن بکاتهوه، کهلوپهلی ماڵ و ژیانیان که ههموو له بن داروپهردووکاندا تێداچوون بکڕنهوه و کادێن و تهویله ههڵبهستێ؟ بهڕاست دهوڵهت چوان توانیویهتی نرخی نۆێکردنهوهی ژیانێکی لێک ههڵتهکاو و وێرانبوو به 25 میلیۆن تمهن بقهبڵێنێ؟

( لە ژمارەی ٧١٦ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)