کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

(خانی و کورد پاش ٣٦٠ ساڵ)

23:25 - 2 خاکەلێوه 2718

سا خوایە لە تۆ سەیر دەمێنم لەو گێژە چلۆن سەرم دەرێنم   کورد چۆن دەبێ دیل و چارەڕەش بن کەی ڕاستە لە خۆشی دوورەبەش بن   بۆ بەخشش و دڵ بە ناو و دەنگن شێرن لە ھەرا، پڵنگی جەنگن   دەستڕژدی ئەمانە حاتەمێکە ھەر گوردێ لەوانە ڕۆستەمێکە   بۆ ڕۆم و عەجەم وەکوو دیوارن ئەم ھۆیە کەوا کز و ھەژارن   گۆپاڵی دەسی ئەوانە ئێمەین بۆ تیری بەڵا نیشانە ئێمەین   خۆیان لە گەڕ و ھەرایە دوورن کورد بەند و کلیلی سەرسنوورن   یەک ھێرشی بۆ سەر ئیدی بێنێ ھەر کوردە دەبن شەڵاڵی خوێنێ   ئازایی و بەخششێ بپرسی مەردایەتیی و دڵ و نەترسی   ھەر بۆ کوڕی کوردسان ھەیە و بەس نەدراوە لەبەر ئەوان بەشی کەس   ھێندەی کە بەجەرگ و دوورەترسن کەمتر لە بەیەک گەیین دەپرسن   کەس بۆ کەسێ نابێ چاودەبەر بێ ھەرکەس دەیەوێ زل و لەسەر بێ   لەم سەرڕەقییە و دەماری زلیان بێگانە دەبن سواری ملیان   ھەر خۆیەتی زل، کەوە و ڕەش و بۆر ھەر بۆیەیە بوونە ھێزی خۆخۆر   کوردیش کە ببایە یەکدڵ و دەست دەستیان دەکەوت ژیانی سەربەست   ڕۆم و عەرەب و عەجەم سەروبەر بۆ ئێمە دەبوونە عەبد و نۆکەر   پەیدا دەبوو باو و گەورەیی و ژین ناومان دەرئەکرد بە بیر و زانین   جیاواز دەبوو گفتی پاک و ناپاک پڕ نرخ و بەڕێز دەبوو شتی چاک   ساڵی 1651 مەم و زینی خانی هەژاری موکریانی کردوویەتی بە سۆرانی ( لە ژمارەی ٧٢٢ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)