کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاوابوونی هەر وەرگێڕێداخرانی پەنجەرەیەکە ڕوو بە دنیایەکی دی

16:25 - 1 سەرماوەز 2718

شەوی ٢٧ی خەزەڵوەری ٩٧ی هەتاوی یەکێکی دیکە لە قەڵەمبەدەستانی کورد و هەڵسووڕ و خاوەن بەرهەم لە بواری ئەدەب و وەرگێڕانی کوردی، ماڵاوایی لە کێبخانەی کوردی و دنیای ئەدەب کرد. حەکیم کاکەوەیس کە چەند شاکاری مەزنی ئەدەبی گەلانی جیهانی وەرگێراوەتەوە سەرزمانی کوردی لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا چاوەکانی بۆهەمیشە وێکناو بەم جۆرە ئاوابوونی وەرگێرێک داخرانی پەنجەریەک روو بە دنیایەکی دیکە بوو. بەم بیانوویە جێگای خۆیەتی کە بە پێی توانای ئەم چەند دێرە ئاوریەکی کورد بدرێتەوە لە گرینگی ئەدەبی وەرگێران و بەتایبەتی کاریگەریی بەسەر ڕەوتی ئەدەبی کورد باسی لێوەبکرێ و وەفایەک بێت بۆ سەرجەم قەڵەمبەدەستانی ماندوویینەناسی ژانری وەرگێڕان. ڕەنگە زۆر کەس لە ئۆگرانی ئەدەب، سەرقاڵی وەرگێڕان بن بەڵام ئەوەی کە جێگای پەنجەی هێندێک کەس بەرچاوتر دیارە جیا لە خاوەن ئەزموونی و بۆ لێهاتوویی خۆدی وەرگێڕ دەگەڕێتەوە کە لە چەند ڕەهەندەوە بە توانایی خۆی خزمەتێکی بەر درێژ بە زمان و ئەبیاتی نەتەوەکەی دەکا. سەرەتا پێویستە بە باس کردن لە تایبەتمەندییەکانی وەرگێڕانی چاک وسەرکەوتوو و ئاستی وەرگێڕانی کوردی تا ڕادەیەک بخرێتە روو. له باره‌ی «وه‌رگێر»ی باش و سه‌رکه‌وتوو بیروڕای زۆر هه‌یه، به رواڵه‌ت «وه‌رگێر» به که‌سێک ده‌گوترێ که دوو زمان به باشی تێبگات و، بتوانێ بابه‌ته‌کانی زمانێک بۆ سه‌ر زمانێکی‌تر بگوازێته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه به ته‌نیایی به‌س نیه، به‌ڵکوو هێندیک لێهاتوویی و تایبه‌تمه‌ندیی دیکه‌یان بۆ «وه‌رگێر» داناوه. بۆ نموونه پسپۆری زمانه‌وانی «یوجین نایدا» ده‌ڵێ: که‌سێک که خاوه‌نی به‌رهه‌مێکی به‌رچاو نه‌بێت ناتوانێ به‌رهه‌مێکی به‌رچاو وه‌رگێران بکات. وه‌رگێر ده‌بێ وه‌کوو کاراکته‌رێک به لێهاتوویی له نێوان گه‌مه زمانوانی وده‌سته واژه‌کانی دوو زمان ڕۆل بگیرێ. لەسەر تایبەتمەندییەکانی وەرگێڕانی سەرکەوتوو بە پێی چوارچێوە زانستییەکان کۆمەڵێک خاڵ ئاماژەی پێدراوەو کە هەر بەو پێوەرانە دەتوانین بڵێین بەخۆشییەوە ئاستی وەرگێڕانی کوردی بەهەموو گرفت و گیرەکانی بەردەم قەڵەمبەدەستانی کورد، شان لەشانی بەرهەمە هەرمان و سەرکەوتووەکان دەدا. بەپێی سادەترین پێناسە بۆ وەرگێڕان ، دەبێ وەرگێڕ هەوڵ بدات بۆ دۆزینەوەی نیزیکترین هاوتا بۆ گەیاندنی ناوەڕۆک و ناخی بابەت و دەقی وەرگێڕادراو بە بێ ئەوەی تایبەتمەندیی زمانی خەسار بە دەق و تێکستی وەرگیراو بگەیەنێ. ئەرەکی سەرەکیی وەرگێڕ گەیاندنی پەیامی دەقەی وەرگیراوە بە مەرجی پاراستنی تایبەتمەندییە زمانەوانییەکان و هەروەها هەوڵدان بۆ ڕۆنانی دەستەواژەو وشەی تازەو بە گوێری پێویست بۆ تێگەیاندنی بەردەنگ لە بابەتەکە. ئامەنتداری و وەفاداری بە دەقی زمانی «مبدا» و گواستنەوەی بۆ سەر زمانی «مەبەست» یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییە هەر گرینگەکانی وەرگێڕانەو قەڵەمی کوردی ئەگەرچی زۆرجار لە زمانی دووهەمەوە بەرهەمەکانی کردووتە کوردی بەڵام لە ماوەی ئەزموونی وەرگێڕانی کوردی، هەوڵیان داوە شاکارە بەناوبانگەکان بە زمانی کوردی بە گەلی کوردی بناسێنن. کردنەوەی ڕچەو ڕێگایەک بۆ ناساندنی فیکر‌و هزرە جیاجیاکان و خزمەتکردن بە دەوڵەمەند کردنی زمانی کوردی و پەرەپێدان بە گەمەی زمانەوانی لە دەسکەوتەکانی وەرگێڕان و وەرگێڕی کوردە. زۆرجا بیستوومانە کە دەڵێن ئەگەر بەرهەمێک لە ئەدەبی جیهان بە شاکار لە قەڵەم دەرێ، بێگومان بەشێکی هەرزۆر ئەو گڵوبالێزمە مەنەتباری هەوڵ وماندوو بوونی وەرگێڕانەو هەر بۆیە لە شاکاربوونی هەربەرهەمێک، پشکی قەڵەم وهونەری وەرگێڕایشی پێوە دیارە. سەیر نیە ئەگەر بڵێن ئەگەر کەسانێک قەڵەم و توانایی خۆیانیان بۆ تەرجومەو وەگەڕ نەخستابا، زۆرێک لە کەلتوورەکان و بەهرە فیکریی و هززییەکان تا دەگاتە خەون و خولیا جیهانییە لە کپی و نامۆییدا دەمایەوە. ئەمە پردی ئاشنایەتی و گواستنەوەی وەرگیڕانە کە سنوورەکانی بەزاند و هەست ونەستی مرۆڤەکانی بەیەکتر دەناسێنن. هەربۆیە بە ڕەچاوکردنی ئەو گرینگییە، قەڵەمبەدەستانی کوردیش بەرەو ڕووی «تاک»ی کورد ڕۆچنەیەکیان کردووتەوە کە نیازمەندی گرینگی پێدانی زۆرترە. ئه‌و ئه‌زموونه سه‌رکه‌وتووانه‌ی که له وه‌رگێراندا به‌تایبه‌ت «وه‌رگێرانی» کوردی‌دا ده‌بینین به ته‌واوی بۆچوونی «ئادین دوله« و توێژه‌رانی دیکه پشتڕاست ده‌کاته‌وه که تا هه‌ر ڕاده‌یه‌ک نووسه‌ری وه‌رگێر به زانیاری و وردبینیه‌وه بابه‌تێک وه‌ربگێرێته‌وه به راستی خزمه‌تێکی به پیت و به به‌هره ده‌کات به به‌رزکردنی ئاستی وشیاری و ئاگایی گه‌له‌که‌ی له بواره جیاجیاکاندا وه‌کوو»ئه‌ده‌بیات، مێژوو، فه‌لسه‌فه، زانست. هه‌ره‌وها کاتێک به‌ره‌هه‌مه‌کانی گه‌لی خۆی ده‌گوازێته‌وه بۆ سه‌ر زمانه‌کانی دیکه، واتا ده‌بێته ئه‌وه که ئه‌ده‌ب و کلتووری گه‌لی خۆی به جوانی بۆ گه‌لانی دیکه نواندوه و ئاکامی ئه‌م نوانده ده‌بێته هۆی ناسیاری وتێگه‌یشتنی گه‌لان. ئه‌مه له کاتێک دایه که زۆر جار که‌تمانی مێژووی و ململانێی نه‌ته‌وه‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ یه‌کتر نه‌ناسینی فیکریی و فه‌رهه‌نگی. که‌واته «وه‌رگێر»ی به توانا ده‌توانێ نوێنه‌ری گه‌له‌که‌ی خۆی بێ بۆ هاورده‌کردنی به‌هره‌ی فیکری و هزری گه‌لانی دنیا‌و، هه‌روه‌ها هه‌ناردنی ده‌نگ و ره‌نگی جڤاکو نیشتمانی خۆی. وەرگێڕانی کورد هەم هەوڵیان داوە بەرهەمە ئەدەبییەکانی «شێعر و جیرۆک و زانستە مرۆییەکان و بیرۆکەکان...» لە گەلانی دیکە بکوردێنن، هەم بەوەی کە بەرهەمی نووسەرانی فارسینووس بکەن بە کوردی ئەو کەمایسییە پڕ بکەنەوە ماندوو بوون. گەشەی فیکر‌و هزری هەر تاکێک گرێدراوە بەوەی کە بە نیسبەت بەرهەمە نوێیە فیکری و هزرییەکان خەمسارد و لێی غافڵ نەبێ، کەواتە وەرگێڕەکان لە گەشاندنی هزر و گەیاندنی بیرۆکەی نوێ و ناساندنی جیهانە جیاجیاکان، دنیاییەکی بەرفراوان بنیات دەنن.