کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنە هەوار

22:04 - 8 سەرماوەز 2718

لە قوژبنی گابەردان تاک و تەرا شەو... من و هەیڤ و ئاگر! چاخی بەستەڵەک تا دەگاتە بەرد ئەو مناڵی دوێنێ؛ لە پاڵ ئاسن و زێو و زێر سەرم چووزەی کرد بە هانای هەتاو ئاوی کانیاو، ڕێچکەی شەتاو زێی من هەڵقوڵا، چییام لێژی کرد تۆرۆس و فورات چنینم هێرۆ، پاوانە و کانی مرۆڤی زانا خێڵی من و تۆ خورتم ئادەم و کچکم حەوا ماڵم چەرموو رۆندکم دیجلە زستانم ئەشکەوت ژینم هەزار مێرد گۆرم ئاوایی گردەکەی پیرۆز داگەراینە خوار، پرژاینە زەوی، تۆچانی بەرقەد، مێگەلم تێخوری مرۆڤی کارکەر نەوح ساوایە، کۆرپەی مانگی گەش بە داری ئێمە راییج و میچ و حەوشەو و هۆڵی کۆن هەرچی ئاژەڵ و زیندوو و باڵندە لە سەر کێوی مە، بریاری خۆزاو ڕۆنی ڕۆمرکا خوتبەی مەییوە، بانی زیگورات پێستە گا بۆتە ئۆلێن ئاوێستا نەخش و نیگاری خر تاتە بەردان خونکاری ئێمە گۆدێئای گوتی، تانجی سەر سەران ئانووبانینی سەرگەنی ئەکەد، شەڕی دار و مار منم ئەو زانا، شۆرەسواری پیر، پێشەنگی ئایین، هونەرمەندی ژیر سەر سێنی شانۆ، تەنیا هەر من بووم زاگرۆسی بەرز، ئەو دیو ئەو دیوی، زێ گەلی ناو دەشت، هەیڤی بە ڕمێنی تا سوێ هەتەرکا، مڵکی بابی من، لە سەر قوچی لەند، کارۆخترین چییا هەروەستای من بووکۆشکی چێدەکرد من ئەوە ناڵێم، بێژن زۆر تۆخە بەرد و بزمار و چەرم و سواڵەت نەخش و نیگار و نووسینی سەر بەرد تۆوی گەنمی من تەورات باسیکرد قورحان گوتیەوە چیای ڕیش چەرموو ئەنجیلیش کرنۆش ملخۆری زانا جوانی کیژی من گۆڕانکرد فیرعەون ئاموون وەرگەرا ئاتوون داگەرا ئەشکەوت و ژووری شیرن و فەرهاد، حیماسە و حەیران بەیتی دایکی من لە پیشەی خۆمان، بەرد تاشی سوورداش، هێما و ئاماژەی ئایینی میترا لالۆ وسێنە ڕەوتی رەوانم "یا ڕەب بە فیراق فەرهادی کۆکەن   بە ئیستیلای عەشق شیرینی ئەرمەن" کوری نوح سامی، گەڵێک دووژمن بوو، دووژمنی ژیر و کۆک و خوێندەوار شەڕی چیا و شێر، هەرکەس ئاژووتبا، فەرماندار ئەو بوو قەڵان نەدا بەردەست، گەر دەست دا با ژی، هاتەوە بن دەست من و تۆ ئێمە، گەڵێک چیرۆکین، ڕابردوو و دیرۆک پڕن شانازی شێری بەردینم دیاکۆی هەرماو، سەرداری سپا ئا ترۆ پاتێن لە خێنی من بوو ساسانی مەزن فەرماندەری ژیر وارامی چێوین یەونان چەقی بوو گەر من وڵات بووم داخم هەزار ڕا ئارۆ بێ نازم کەوتووم لانەواز ژ حەسرەت فەلەک ئەبووموسلیم و بابەکی بادین ڕابوون بەرخودان بەرامبەر بێ دین گڵۆڵەی بەختم بەرەو لێژ دەچوو نیشتمان سوتمان، دەستی داگیرکەر ڕەحیەت کەتنە ژوور بوونە خاوەن ماڵ بە ناوی نیسێی خوای خولقێنەر بە گژ یەکدا چووین، پارچە پارچە بووین زەند هاتە مەیدان، فەرعانی باری وەکوو ڕابردوو مەتاڵی هەوشار، باوکی وێژەوان مرۆڤی شۆرشگێر سەراسەر وڵات گڕی شۆرشە، بەدرخان و شێخ بەیداخی خەبات لێ مەخابن دەستی خائینان، مێرانیان خستە پەتی دوژمنان حەفید و مەلا، قازی و پێغەمبەر هەموویان بۆ مە، ،سەریان نایەوە، ژیانی بەختەوەر دیرۆک ئاوا هات، مناڵ، جوان و پیر خاوەن ڕابردووین، مێژوون تژییە، بلا بزانین زانستی دەوران.