کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڵبەرێکی دیکەش لە ورمێ سەرما ڕەق هەڵات

15:38 - 24 سەرماوەز 2718

کۆڵبەرێکی دیکە لە ورمێ کەوتە ژێر ڕنوو و گیانی لە دەست دا. ڕۆژی هەینی، 23ی سەرماوەز تەرمی جەواد گولابی، کۆڵبەرێکی ناوچەی سۆما و برادۆست دۆزرایەوە. ئەو کۆڵبەرە کە خێزاندار و سەرپەرستی بنەماڵەکەیەتی، چەند ڕۆژ پێشتر لە کوێستانەکانی ئەم ناوچەیەدا کەوتبووە ژێر ڕنوو. گیانلەدەستدانی ئەم کۆڵبەرە لە حاڵێکدایە کە شەوی سێشەممە، ٢٠ی سەرماوەزیش لە بەرزاییەکانی ئالانە کۆڵبەرێک بە ناوی زانیار عەزیززادە بەهۆی مانەوە لە ژێر سەرما و زوقم و بەستەڵەکدا گیانی لە دەست دا. هەروەها شەوی هەینی، چواری خەزەڵوەریش کۆڵبەرێکی دی بە ناوی موزەفەر حوسێنی لە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ کە لە کوێستانەکانی ئەو ناوچەیە مابۆوە، لە سەرمان ڕەق هەڵاتبوو.