کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داوای شووڕای هاوئاهەنگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگییانی ئێران لە دەزگای قەزایی ئێران

21:37 - 24 سەرماوەز 2718

شووڕای هاوئاهەنگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگییانی ئێران خوازیاری ئازادکردنی بێمەرجی مامۆستا دەسبەسەرکراوەکان بوو. شووڕای هاوئاهەنگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگییانی ئێران، داوا لە حکوومەتی ئێران دەکات کە دەسبەسەرکردنی مامۆستایان ڕابگرێت. ئەم شووڕایە ڕایگەیاندووە: چالاکانی سێنفیی فەرهەنگی، هێشتا لە زینداندان، دەسبەسەرکردنیان ڕابگرن. شووڕای هاوئاهەنگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگییانی ئێران، خوازیاری ئازادیی محەممەد حەبیبی، مەحموود بهشتی، ئیسماعیل عەبدی، ئومید شامحەممەدی و محەممەدڕەزا ڕەمەزانزادە بوو. لە ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی خەزەڵوەردا، یەک مانگ پاش مانگرتنی مانگی ڕەزبەر، فەرهەنگییەکانی کوردستان و ئێران بەپێی بانگهێشتی شووڕای هاوئاهانگیی دامەزراوە سێنفییەکانی فەرهەنگییانی ئێران لە ناڕەزایەتی لە هەمبەر جێبەجێ نەکردنی داخوازییەکانیان مانیان گرت. پاش مانگرتنی سەرتاسەریی مامۆستاکان، بەشێک لە فەرهەنگییەکانی کوردستان و ئێران، لە لایەن ناوەندە ئیتلاعاتییەکانەوە بانگهێشت و دەسبەسەر کران.