کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بارودۆخی خراپی یەکێک لە دەروێشەکانی گنابادی لە زیندان

18:52 - 8 بەفرانبار 2718

"محەممەد شەریف موقەددەم" یەکێ لە هەواڵنێرانی ماڵپەڕی " مەجزووبانی نوور"، چالاکیی مافی دەروێشان، چالاکیی خوێندکاریی و داکۆکیکاری مافی مناڵانی کار، کە لە ڕەشەمەی ساڵی ڕابردووە لە کاتی ڕووداوی گوڵستانی حەوتەم دەسبەسەر کراوە، ئەم حەفتە بە هۆی زەهراوی بوون ڕەوانەی زیندانی "فەشافوویە" کرا. لەو پێوەندییەدا " فائزە عەبدی پوور" هاوسەری ئەو بەندکراوە لە پێوەندییەکدا لە گەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هاوسەرەکەی لە کاتی ڕووداوی گوڵستانی حەوتەم، دوای لێدان و ئەزیەت کردن لە لایەن مەئموورانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و دوای دوو مانگ لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئێڤین و "ئاگاهی"ی شاپوور، ڕەوانەی زیندانی فەشافوویە کرا. فائیزە عەبدی پوور گوتی، ٢٨ی گەلاوێژی ئەمساڵ بە بێ حزووری خۆی لە دادگا، ١٢ ساڵ حوکمی زیندان، ٧٤ زەربە قامچی، دوو سال دوورخرانەوە بۆ برازجان، قەدەغە کردنی دەرچوون لە وڵات و بەبەریی کردن لە بەشداریی کۆڕ و کۆمەڵەکان، حوکمەکەی لە لایەن قازی "سەڵاواتی" ڕاگەیەندراوە. ناوبراو تا ئێستا تەنیا مافی چاوپێکەوتنی لە گەڵ بنەماڵەکەی هەیە. محەممەد شەریفی موقەددەم دادگاکانی ڕێژیمی بە ڕواڵەتی و فەرمایشی ناوبرد و تا ئێستا داوای پێداچوونەوەی بەو بڕیارەی دادگادا قبووڵ نەکردووە.