کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

درێژەی کار و چالاکییەکانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

16:00 - 8 خاکەلێوه 2719

رێکەوتی ٢٦ی مارسی ٢٠١٩ هەیئەتێکی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەسەردانی پارلمانی بریتانیادا چاویان بە بەرێز لۆید راسل مویلی ئەندامی پارلمانی بریتانیا و وتەبێژی ئەندامانی پارلمان بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان کەوت. ئەم دیدارە لەپیوەندی لەگەل چالاکردنی ناوەندی هاوکاری بۆ کاری هاوبەش و دیپلوماسی لەبریتانیا و زیاتر ناساندی دۆزی رەوای گەلەکەمان لەرۆژهەڵاتی کوردستان دا بوو. لەم دیدارەدا ناساندنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران، هەروەها دوایین رووداوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و کۆبونەوەکەی هانۆفەر لەمەر “دامەزرانی هاوپێوه‌ندی بۆ ئازادی و یه‌كسانی له ئێران” لە نێوان ١٠ حیزب و لایەنی سیاسیی ئێرانی و کوردو، هەروەها بەرنامەکانی نەورۆزی و گیران و راونانی خەلکی کوردستان وەك کاری رۆژانەی کۆماری ئیسلامی باسی لێوەکرا. هەروەها لەم دانیشتنەدا باس لە گرتنی دوو کۆبونەوە لە داهاتووی نیزێك لە پارلمانی بریتانیا، بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان کرا.