کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ناوچەی ئۆسفۆڵدی وڵاتی نۆڕوێژ، بە بۆنەی نەورۆزەوە رێوڕەسمێک بەڕێوە چوو.

16:08 - 8 خاکەلێوه 2719

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی، بۆ رێگرتن لە نەورۆز جێژنی کۆن و دێرینی نەتەوەیی و دەسپێکی ساڵی ٢٧١٩ی کوردی، کومیتە ناوچەی ئۆسفۆڵدی حیزبی دێموکراتی کوردستان و یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان و یەکێتی ژنانی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵەیکلتووریی کورد لە ناوچەی ئۆسفۆڵدی وڵاتی نۆڕوێژ، بە بەشداری کۆمەڵێکی بەڕچاو لە ئەندامان و لایەنگران و کوردستانییانی دانیشتووی نۆڕوێژ، رێوڕەسمێکی بەشکۆیان لە شاری رۆدە بەڕێوەبرد. رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی “ئەی ڕەقیب و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی شەهیدانی گەلەکەمان دەستی پێ کرد. پاشان لە لایان “هاوڕێ کامیل کەریمی” ئەندامی کومیتە ناوچەی ئۆسفۆڵدی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە بەخێرهاتن و پیرۆزبایی جێژنی نەورۆز لە ئامادەبووان کرا. ئەوجار هاوڕێ جەعفەر ڕەسووڵی پەیامی هاوبەشی پێکهێنەرانی ئەو رێوڕەسمە نەورۆزییەی پێشکەش کرد. . بەدوای ئەودا، لەنێو شادی و خۆشی بەشداراندا، نەورۆز و ساڵی نوێ بە شایی و هەڵپەڕکێ ئامادەبووان و نەواو مووزیکی کوردی، رێزی لێ گیرا و هەتا دەرەنگانی شەو درێژەی کێشا. شایانی باسە، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٢٩ی رەشەمە، رەوەندی کوردی لە ناوچەی ئۆسفۆڵد، رێوڕەسمێکی کردنەوەی ئاگری نەورۆزی پێک هێناو تێیدا کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشدا بوون و ئاگری نەورۆزیان بەیەکەوە کردەوە و بە شایی و هەڵپەڕکێ بە دەوری ئاگردا، شادی و خۆشییەکانیان تێکەڵ بە شادییەکانی شار و ناوچەکانی کوردستان کرد.