کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جێژنی نەتەوایەتیی نەورۆز لە وڵاتی ئاڵمان

16:12 - 8 خاکەلێوه 2719

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە پێی ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەمەڕ "نەورۆزی سەمای ئازادی"، هاوڕێ لەتەك کۆمەڵی کوردانی هامبۆرن، لە شاری هامبۆرگی ئاڵمان، ڕێوڕەسمی جێژنی نەتەوایەتی نەورۆزیان"نەورۆزی سەمای ئازادی" بە شکۆیەکی تەواوە بەڕێوەبرد. سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودر نەتەوایەتی ئەی‌ ڕەقیب و خولەکێك بێدەنگی بۆ خوێنی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد. لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا، له لایەن هونەرمەندان، ڕاڤا سەرڕووت و دیجلە ڕۆژهەڵات، چەند گۆرانییەکی هەڵپەڕکێی و سروودی نەورۆز پێشکەش بە بەشداربووانی ئەو ڕێوڕەسمە کرا و کوردانی هامبۆرگ بە شکۆیەکی تەواوەوە، ڕێوڕەسمی نەورۆزی سەمای ئازادیان بەڕێوە برد. ئەم ڕێوڕەسمە لە لایەن کۆمەڵی کوردی کوردانی هامبۆرک کە پێک هاتووە لە:حیزبی دێموکراتی کوردستان، پاڕتی دێموکراتی کوردستان ــ باشوور، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پاڕتی پێشوەڕووی ڕۆژاوای کوردستان، پاڕتی ئازادی کوردستان ــ باکوور، پاڕتی سوسیالیستی کوردستان ــ باکوور، پاڕتی دێموکراتی کوردستان ــــ ڕۆژاوا، پێک هاتبوو ڕێوڕەسمەکە کاتژمێر 3ی نیمەڕۆ دەستی پێکرد و کاتژمێر 10ی شەو کۆتایی پێهات.