کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە هەرێمی بایرنی ئاڵمان

19:11 - 11 خاکەلێوه 2719

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە تەك ناوەندی هاوکاری “هەڤکاری” هێزە کوردستانییەکان لە شاری نۆرنبێرگی ئاڵمان بە بەشدارییەکی بەشکۆی کوردانی شاری نۆرنبێرگ و شتوتگارد، ڕێوڕەسمی ڕێز‌ گرتن لە دەی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستانیان، بەڕێوە برد. سەرەتا خاتوو شیلان یۆنسی پێشکەشکاری ئەم ڕێوڕەسمە لە لایەن ناوەندی هاوکاری هێزە کوردستانییەکان لە وڵاتی ئاڵمان بەخێر هاتنی بەشدار بووانی ڕێوڕەسمی دەی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستانی کرد و خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان ڕاگەیاند و بە داوای ئەو دا سروودی ئەی رەقیب لە لایەن کۆما موسیکا چوار پەل پێشکەش کرا. ئینجا هاوڕێ عەبدووڵا عەبداڵی ئەندامی کومیتەی گشتی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان تاری کۆمیتەی پێشکەش کرد. عەبداڵی لە دەسپێکی وتارەکەی کۆمیتەی ئاڵمان بە باس کردن لە یادکرنەوەی سەرۆک کۆماری دەوڵەتی کۆماری کوردستان پێشەوا قازی محەممەد و سەیف قازی و سەدر قازی، بە وردی باسی لە کەسایەتی بەرز و ڕەوشتی جوانییان هێنا بەر باس و بە خوێندنەوەیەک لە ژێر ناوی تەسلیم بوون یان خۆ بەدەستەوە دان چووە ناو مێژووی دەوڵەتی کۆماری کوردستان. عەبداڵی بە هێنانە بەر باسی هەیئەتی مەرگ “تیمی بڕیار دەری سزای سێدارە بۆ سەرۆک کۆماری دەوڵەتی کۆماری کوردستان ” تاوانەکانی سەپێندراو بەسەر قازییەکانی هێنا بەر باس و بە وردی باسی ڕووداوی دۆسییەی قازییەکانی جمهوری کوردستان کرد لە شاری مەهاباد کە بریتی بوون لە شەش تاوان گۆڕین و دەستکاری خەریتەی ئێران، ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی بۆ کوردستان و داگیر کردنی بەشێک لە خاکی ئێران، بازەرگانی کردنی نەوت لە تەک سۆڤیەت بە بێ ئاگاداری حکومەتی تاران، پێک هێنانی خەریتەی وڵاتی کوردستان کە پێک هاتبوو لە هەر چوار بەشەکەی کوردستان، هێنانی بێگانەکان بۆ ناو خاکی ئێران “دیارە مەبەستیان بارزانییەکان بوون”، دانانی ئاڵار کوردستان و لێدانی دراو بە وێنەی ڕووپیری ڕووسی، بۆ بەشدار بووان هێنا بەر باس و هەروها ئاوڕی لە سزای سەدری قازی داوە و بە ئاماژە کردن بە سزای: نووسینی شێعر بۆ بەخێر هاتنی بارزانییەکان، تاوانبار کراوە عەبداڵی بە باس کردن لە سەروەرییەکانی دەوڵەتی کۆماری کوردستان و قارەمانیەتییەکانی قازییەکان و هەڵوێستە نەتەوایەتیەکانیان لە بەرانبەر هەیئەتی مەرگ “دەستەی بڕیار دەری سزای سێدارە بۆ قازییەکان” گیان فیدا بوونی قازبییەکانی بۆ نیشتمان و نەتەوە، پێناسە کرد و ورد بینی و داهاتووبینی، شەخسی پێشەوا قازی محەمە، سەرۆک کۆماری دەوڵەتی کۆماری کوردستانی بە تایبەتمەندییەکی بێ وێنەی پێشەوا هەڵسەنگاند و وڵامی پێشەوا بۆ دەستەی مەرگ “دەسەتی بڕیاردەری سزای سێدارە” کە وتبووی: ئێرە نیشتمانی منە، خاکی کوردستان خاکی باب و باپیرانمانە و چۆن دەتوانم دەستی لێ هەڵگرم، بە نیشتمانپەروەری و نیشتمانپارێزی ناو برد. عەبداڵی لە درێژەی قسەکانی دا، ئاماژەی بە وەسیەتتنامە مێژووییەکەی پێشەوا قازی محەممەد کرد و له کۆتایی وتارەکەی دا، چوونە سەر داری پێشەوای بە سەرداری کورد ناو هێنا. لە درێژەی ڕێوڕەسمەکە دا، پەیامی لایەنەکانی بەشدار بوو لە ڕێوڕەسمەکە سەبارەت بە دەی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پێشکەش بە بەشدار بووان کراو. پاش خوێندنەوەی وتارەکان، شاعیری لاوی ڕۆژاوای کوردستان ئیبراهیم هامد پارچە شێعرێکی پێشکەش بە بەشداربووان کرد و دوای تەواو بوونی شێعرەکە، گروپی موسیقی کۆما چوار پەل، سروودێکی شۆڕشگێری بۆ حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێشکەش بە بەشدار بووان کرا. لە درێژە دا ڕێوڕەسمەکە دا کاک کاوە شەریفیان کۆپلە شێعرێکی تایبەت بە ١٠ی خاکەلێوە پێشکەشێ ئامادە بووان کرد. لایەنەکانی بەشدار بوو لەو ڕێوڕەسمە بریتی بوون لە: حیزبی دێموکراتی کوردستان پاڕتی دێموکراتی کوردستان ـــ باشوور یەکییەتی نیشتمانی کوردستان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پاڕتی سوسیالیستی کوردستان ـــ باکوور پاڕتی ئازادی کوردستان ــــ باکوور پاڕتی ئازادی کوردستان ـــ ڕۆژاوا پاڕتی یەکییەتی دێموکراتی ئا ڕۆژاوا ڕێوڕەسمەکە کاتژمێر 4ی نیوەڕۆ دەستی پێکرد و کاتژمێر 7ی ئێوارە کۆتایی هات