کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی مانگرتنی "ژاکان باران" لە گرتنگەدا

19:17 - 11 خاکەلێوه 2719

"ژاکان باران" شاعیر و چالاکی مەدەنی، خەڵکی شاری مەلکشای ئیلام، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاویی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعەتەوە دەسبەسەر کراوە و لەو کاتەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام هەر لەژێر لێکۆڵینەوە دایە. ناوبراو بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دەسبەسەرکران و ڕاگرتنی لە زیندان، ١ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاویی مانی لە خواردن گرتوە و و تا ئێستاش لەسەر مانگرتنەکەی بەردەوامە. شایانی باسە کە " ژاکان باران" چالاکی مەدەنی و هەڵبەستوانی مەلەکشای ئیلام کەسێکی خۆشناو و چالاکە کە لەگەڵ چەند کەسێکیتر ویستیان جێژنی نەورۆزی ئەمساڵ لە مەلەکشا بەڕێوەبەرن، بەڵام هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕێوڕەسمەکەیان تێکدا و نەیانهێشت خەڵک جێژنەکە بەڕێوەبەرن. دوای ئەوەی کە هێزەکانی ڕێژیم پێشگیریان لە بەڕێوەچوونی جێژنەکە کرد، ژاکان باران و چەند کەسێکیتریان ڕەوانەی بەندیخانە کرد و لەو کاتەوە ئیزنیان نەداوە کە کەسوکاری سەردانی بکەن و ئەویش لە مانگرتنەکەی هەر بەردەوامە. لە بەرەبەری ساڵێ نوێی ٢٠٧١٩ی کوردیدا، بۆ چاوترسێن کردن دەیان کەس لە لاوان و چالاکانی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕێژیمەوە گیران و دەسبەسەر کران، هەڕەشەیان لێکرا کە نابێ ڕێوڕەسمی نەورۆز بەڕێوە بەرن و بەشێکیان بە بارمتە ئازاد کران، بەڵام خەڵک دوور لە داواکاری و ویستی دوژمن لە بەشی زۆری شار و ناوچەکانی کوردستان بەشکۆوە ئەو جێژنەیان بەڕێوەبرد و ڕێزیان لە نەورۆز گرت و بەو هەڵویستە کوردانەیان وڵامێکی توندیان بە ڕێژیم دایەوە.