کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگەوازی ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆ لە بارەی هەستانی لافاو لە کوردستان

19:47 - 11 خاکەلێوه 2719

ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆی شنۆ بە دەرکردنی بانگەوازێک ڕوو بە خەڵکی کوردستان چەند خاڵێکی گرینگی لە پێوەندیی لەگەڵ ئەگەری هەستانی لافاو بە مەبەستی پێشگرتن لە زیان و خەساری گیانی وماڵی پێشکێش کردوە. لە بەشێک لەو بانگەوازەدا هاتووە؛ پێشبینی دەکرێ لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی تر سێلاو و لافاوه بەشێکی دیکە لە نیشتمانمان بگرێتەوه بۆیه ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆ له شاری شنۆ داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان به تێکرایی دەکات ئاگاداری خاڵەکانی کەش و هەوا بن و به بەرپرسیارەتییەوه سەبارەت به خۆتان و بنەماڵەتان لەم چەند رۆژه هەلسووکەوت بکەن. ئەنجومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆ لە درێژەی بانگەوازەکەی‌دا دەڵێ: ئاژانسی پێش بێنکردنی کەش و هەواناسی هوشداری داوە کە ئەگەری هەستانی لافاوێکی مەترسیدار لە زۆربەی بەشەکانی باکوری ئێران و پارێزگاکانی کوردستان ورمێ ، کرماشان ، سنە و ئیلام تا دەگاتە لوڕستان هەیە و هەر بۆیە بۆ پێشگرتن لە زەرەر و زیانی زۆرتری سێڵاو، ئەم خاڵانەی خوارەوە لە پێش چاو بگرن. نەک خۆ لە جادەکان دوور ڕابگرن بەڵکو خۆ لە بەکارهێنانی GPS بپارێزن. له چوون بۆ تەنیشت رووبارەکان ، پردەکان و کێوەکان خۆ ببوێرن . له سەیرکردنی بێ بنەما و کێشانی وێنە ( سلفی ) خۆ بپارێزن . له گەشت و گوزاری نەورۆزی لەم چەند رۆژه خۆبپارێزن.