کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشگیری لە حەسەن ئەمینی بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی فێرخوازانی ئایینی

20:47 - 11 خاکەلێوه 2719

لە حەوتووی ڕابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە پێشگیری کرد لە حەسەن ئەمینی بەڕێوەبەری خوێندنگەی "ئیمام بوخاری" پارێزگای سنە بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی فێرخوازانی ئایینی سوننە مەزهەب لە شاری زاهیدان. ساڵی ڕابردووش ئیدارەی ئیتلاعات ئیزنی نەدا کە ناوبراو بەشداریی لە کۆبوونەوەی فێرخوازانی ئایینی سوننە مەزهەب دا بکا.حەسەن ئەمینی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەو بڕیارەی ئیدارەی ئیتلاعاتی بە ناشەرعی و نایاسایی ناوبرد. حەسەن ئەمینی کەسیکی نەتەوەیی و ئاینیی سووننە مەزهەبە و ڕێژیم گوشاری زۆری خستۆتە سەر و لە ساڵی ١٣٩٦هەتاویید لە دادگای تایبەتی ڕووحانییەتدا دادگایی کراوە. لەگەڵ ئەوەی کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی تەمەنی حوکمڕانی خۆیدا جیاوازیی زۆری خستۆتە سەر کەسانی ئایینی سووننە مەزهەب بەڵام چەند ساڵێکە لە کوردستان بە دەیان کەس لە چالاکانی سووننە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە زیندانی کراون و ئەزیەت و ئازار دراون و بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی بە هۆی گوشارەکانی ڕێژیمەوە کوردستانیان جێهێشتوە و پەڕیوەی هەندەران بوون.