کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە درووشمی ” نا “یەکی تر بە کۆماری ئیسلامی، خۆپیشاندانێک لە لەندەن بەڕێوەچوو

05:17 - 12 خاکەلێوه 2719

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣١ی مارسی ٢٠١٩ی زایینی، کۆبوونەوە و خۆپیشاندانێکی بەرین بە بەشداری کۆمەڵێکی زۆر لە کوردستانی و ئێرانییەکانی دانیشتووی شاری لەندەن و نوێنەری حیزب و ڕیکخراوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، بە تایبەت  ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕژیمی کۆنەپەرست و تێرۆریست پەروەری ئیسلامی ئێران بەڕێوە چوو. درووشمی سەرەکی ئەو خۆپیشاندانە، بۆ جارێکی دیکە وتنی ” نا” یەکی تر بوو بە ڕژیمی ئیسلامی و سیستەمی دەسەلات دارییەتی ئەو ڕژیمە سەرکوتگەرە کە ماوەی ٤٠ ساڵە جگە لە شەڕ و ماڵوێرانی و ئێعدام و ئەشکەنجە هیچ شتێکی دیکەی بە دیاری بۆ گەلانی ئێران نە هێناوە. لەو خۆپیشاندانە دا دەیان درووشمی جۆراوجۆ بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیسی بۆ سەرکۆنە و ڕیسوا کردنی حکومەتی ئیسلامی لە لایەن خۆپێشدان دەرانەوە بە دەنگی بەرز گوترانەوە و سروودی شۆڕشگێڕانەی ئامادە بووان ترسی خستبووە دڵی بەکرێگیراوانی جێگیر لەو باڵوێزخانەیە. هاوکات شەقام و گۆڕەپانی بەردەم باڵوێزخانەی ڕژیم بە ئاڵای کوردستان رازیندرابووەوە. پێویست بە ئاماژەیە کە چەندین کاناڵی ڕادیۆیی و تەلەفزیۆنی لە شوێنی خۆپیشاندانەکە ئامادە بوون و کاناڵی تەلەفزیۆنی ئێران ئینتێرناسیۆناڵ، ڕێپۆرتاژێکی لە خۆپیشاندانەکە ئامادە کرد و چاوپێکەوتنێکیشی لەگەڵ هاوڕی مەولوود سوارە ئەندامی ڕێبەری حیزب پێک هێنا.