کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ١٠ خاکەلێوه، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە شاری ئێسێن،ی ئاڵمان

06:07 - 12 خاکەلێوه 2719

کۆمیتەی ئاڵمانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هاوکاری ناوەندی هاڤکاری هێزە کوردستانییەکان لە شاری ئێسێن ی وڵاتی ئاڵمان بۆ ڕێز گرتن لە ڕۆژی دەی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ڕێوڕەسمێکی یاد کردنەوە و ڕێزلێنان، بەڕێوە برد ڕێوڕەسمەکە بە وەستانی دەقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان و خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد و لە لایەن پێشکەشکاری ڕێوڕسمەکە داوا لە هەڤاڵ باران هەمزە کرا کە پەیامی ناوەندی هاڤکاری هێزە کوردستانییەکان لە ئاڵمان، پێشکەش بە بەشدار بووان بکات. لە درێژەی ڕێوڕەسمەکە دا، کاک سوڵتان گوڵاوی بەرپرسی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان پەیامی حیزبی پێشکەش بە بەشدار بووان کرد. گوڵاوی ‎ لە وتارەكە دا سەرەتا لەسەر گرنگی ١٠ی خاكەلێوە قسەی كرد و وتی كە حیزبی دیموكراتی كوردستان ١٠ی خاكەلێوە بەڕۆژی شەهیدان دەزانێ و لە ڕۆژە دا یادی هەموو شەهیدانی كوردوستان بەگشتی دەكاتەوە. لە درێژە دا لەسەر كەسایەتی پێشەوا و كارگێڕی و ڕۆڵی وی لەسەر دامازراندنی كۆماری كوردستان و ڕوداوەكانی ئەو كات دوا و ئەو خاڵانەی خستە بەر چاو كە پێشەوا لە كاتی خۆیدا بڕیاری مێژوویی لەسەر داوە. لە كۆتایی وتارەكەی دا باسی ئەو هۆكارانەی كرد كە خۆشەویستی پێشەوا بە تێپەر بوونی زەمان لە هەڵكشان دابۆ و ئێستا لە هەموو بەشەكانی كوردستان ڕێز لە پێشەوا وەك سەرۆک كۆمارێك دەگیرێ . گوڵاوی له کۆتایی وتارەکەی دا ئاوڕدانەوەێكی گشتی لە سەر خەباتی پەرەگرتووی جەماوەری ڕۆژهەڵاتی كوردستان كرد و لایانە بەهێزەكانی ئەو خەباتە جەماوەرییەی دەست نیشان كرد و ڕۆڵی حیزبی دیموكراتی كوردستانی لە پەیوەندیە دا بەر گرینگ زانی. بەدوای ئەودا پەیامی كۆمیتەی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران لە ئاڵمان لە لایان داود حەیدەری پێشكەش كرا و لە بڕگەێكی دیكەی یادكرنەوەكەدا دوو نوسەری ڕۆژاوای كوردستان، بەڕێزان عەبدوولحەفیز عەبدوولڕەحمان و فواز عەبدی هەر یەك بە نۆبەی خۆیان لەسەر كەسایەتی و ڕۆڵی پێشەوا و لەسەر دامەزرانی كۆماری كوردستان و مێژوویی خەباتەی گەلی كورد وتارێكیان پێشكەش كرد. پاشان ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی چەند شێعر و پەخشان لە لایەن بەڕێزان خاتوو بەهار حوسێنی و حەیدەر قادری و سۆران مەحمودی كۆتایی پێهات. ڕێوڕەسمەکە کاتژمێر 2ی نیوەڕۆ دەستی پێکرد و کاتژمێر 7ی ئێوارە کۆتایی پێ هات.