کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدان لە شاری یۆتێبۆری سوید

07:13 - 12 خاکەلێوه 2719

ۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣٠ی مانگی مارسی ساڵی 2019ی زایینی بەرانبەر بە 10ی خاکەلێوەی ساڵی 1398ی هەتاوی ڕێورەسمێک بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی کوردو کوردستان بە شداری بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان لە شاری یۆتۆبۆری سوئید بەریوە چوو. سەرەتا ڕێورەسمەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و دەقیقەیەک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی سوور خەڵاتی گەلەکەمان دەستی پێکرد پاشان خاتوو هانا وریا بەریوەبەری ڕێورەسمەکە لە لایەن کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە یۆتۆبۆری بەخیرهاتنی بەشدارانی کرد. پێشکەش کردنی پارچە شێعرێکی شۆرشگێری لە لایەن بەیوەبەری دووهەمی رێورەسمەکە هاورێ کەماڵ حەسەن‌پوور بێ‌دەنگیەکەی شکاند. وتە بەنەرخەکانی شەهید دوکتور قاسملوو سەبارەت بە رۆژی شەهیدان و ئاموژگاریەکانی بۆ نەوەی داهاتوو برگە‌یەکی تری رێورەسمەکەی پێک ئێنابوو. ئینجا وەسیەتنامەی شەهید پێشەوا قازی محەممەد بووە بەشێکی دیکەی ڕێوڕەسمەکە و پاشان هاورێ نەبەزعەلی‌دووست ئەندامی کومیتەی سوئید باسێکی لە سەر چەمکی شەهید و پێشینەی بەکارهێنانی ئەو چەمکە لە مێژووی دوور و نێزیک دا هێنایە بەر باس و تەئکیدی لە سەر ئەوە کردەوە چەمکی شەهید و کارپێکردنەکەی بۆ ئێمەی کورد، تاک رهەندی نییە و کورد تەنیا بە ئەوانەی لە ڕێگای گەیاندنی پەیامی دین دا گیانیان بەخت دەکەن نازناوی شەهید نابەخشی و بۆ ئیمە وشەی شەهید زۆرتر کاتێک مانا بەخشە کە کەسێک لە پیناوی بەختەوەری گەلەکەی گیان بەخت بکات و سەری بکاتە پردەبازی رێگای ئازادی. داوا برگەی رێەرەسمی 10ی خاکەلیوەی شاری یۆتۆبۆری سوید دابەشکردنی لەوحی رێزلینان لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دا بوو. لە کۆتایی دا هاورێ جەلال بێهلوول زادە بەرپرسی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری یۆتێبۆری سپاسی بە شدارانی کرد.