کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچەکانی سەردەشت و پاوە

16:58 - 12 خاکەلێوه 2719

بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوو کۆڵبەر لە ناوچەکانی سەردەشت و پاوە بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە سنووری سەردەشت و قەڵادزێ لە نزیک گوندی "گەناو" کەوتنە کەمینی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی "ڕەئووف سلێمانی" خەڵکی ناوچەی سەردەشت بریندار بوو و بۆ چارەسەر ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ کرا. بەپێی هەواڵێکیتر، هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مۆڵگەی "شوشمێ"ی ناوچەی پاوە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەسڕێژی چەکەکانیان و کۆڵبەرێک بە ناوی " ئیبڕاهیم خوشنوودی" بریندار بوو و ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پاوە کرا.