کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی رێوڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەھیدانی کوردستان، لە وڵاتی سویس

06:11 - 13 خاکەلێوه 2719

رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣١ی مارسی ٢٠١٩ی زایینی، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ولاتی سویس، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلیوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، ڕێورەسمێکیان لە سەر گڵکۆی نەمران تەها عەتیقی و ئەمیر پاشا خانی لە شاری بیل،ی وڵاتی  سویس ڕێکخست. ئەو ڕێوڕەسمە کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە ئەندام، دۆست و لایانگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەکایان لە وڵاتی سویس تێیدا بەشدار بوون، سەرەتا بە ڕپێوان هاوڕێیانی حیزبی و  بە خوێندی سروودی ئەی شەهیدان، بەرەو گڵکۆی ئەو دوو هاوڕێ نەمرانە دەستی پێکرد. پاشان بە وەستانی خولەکێک بە بیدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان و دانانی شاخە گوڵی ڕێز و وەفا لە سەر گڵکۆی ئەو دوو هاوڕێیەی درێژەی پێدرا. ئینجا کادری دێرین و کەسایەتی ناسراوی نیو ڕێزەکانی حیزبی دیموکرات مامۆستا عەزیز ئەحمەدی وتەیەکی بەنرخ لە پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژی ١٠ خاکەلێوە و ژیان و چۆنیەتی لە سێدارەدانی پێشەوای مەزنی گەلەکەمان، حەزرەتی قازی محەممەد پێشکەش کرد. لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێورەسمە دا پارچە پەخشانێک لە لایەن هاوڕێ سەعید تاهیر،ئەندامی حیزب لە وڵاتی سویس خوێندرایەوە. جێگەی ئاماژەیە کە هاوڕێیانی بەشدار لەو ڕێورەسمە دا، بە خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانە و بە ڕێپێوان سەردانی گڵکۆی نەمر کاک ئەمیر پاشاخانی،یان کرد. بە چەند وتەیەک هاوڕێ ڕێبواری مووسەوی، ئەندامی کومیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە هات.