کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری هەیئەتێکی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕێوڕەسمی نەورۆزیی لە پارلەمانی دانمارک

06:18 - 13 خاکەلێوه 2719

رۆژی یەکشەمە رێکەوتی ٣١ی مارسی ٢٠١٩ بە بۆنەی نەورۆزی کوردەواری لە پارلمانی دانمارک کۆبوونەوەیەکی بەربەرین بە بەشداری هیز و رێکخراوە سیاسی و کۆمەڵایەتێکانی دانمارک لە لایەن رێکخراوی کۆمکار بەرێوە چوو. لە سەر بانگهێشتی نوێنەری بە رەچەڵەک کوردی پارلمانی دانمارک یڵدز ئاکدۆغانەوە شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێکهاتوو لە هاوڕێیان وریا مەلاک و سیروان ئەقدەم بەشداری ڕێورەسمەکە بوون. شایانی باسە سەرەتای رێورەسمەکە بە بیرهینانەوەی رۆژی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد و چەند ساتێک بە حورمەتی هەموو شەهیدانی کوردستان بێدەنگی ڕاگەیندرا و پاشان وتار و بابەتی خانەخوێیان و چەند نووسەر و شاعیر لە سەر لایەنی سیاسی و کلتووری نەورۆز خوێندرایەوە و برگەی کۆتایی رێورەسمەکەش بە پێشکەش کردنی ئاوازی کوردی لە لایەن گرووپێکی ئینترناسیۆنالی موزیک پێکهاتوو لە هونەرمەندانی ژنی نەتەوە جیاوەزەکان کۆتایی پێهات.