کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە شاری سەردەشت

14:31 - 14 خاکەلێوه 2719

بە بۆنەی ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی ڕێبەری ناوداری کورد شەهید پێشەوا قازی محەممەد لە شاری دێموکراتدۆستی سەردەشت چالاکیی تەبلیغی کرا. ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوە بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدکرانی پێشەوا قازی محەممەد یەکەمین سەرۆک‌کۆماری کوردستان و هەڤاڵانی، بە بۆنەیەوە لە شاری سەردەشت چالاکیی تەبلیغی کرا. ئەندامان و لایەنگران و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو شارە ، بە بڵاوکردنەوەی وێنەو پۆستێڕی تایبەت بە پێشەوا قازی محمەممەد و هەروەها بە نووسینی دروشمی شۆڕشگێرانە ، لەو ڕێگایەوە بۆ جارێکی دیکە وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێبازی دێموکرات و ئامانجەکانی نەمر پێشەوا قازی محەممەد دووپات کردەوە. تیکۆشەرانی سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەردەشت ئەمساڵیش وەکوو ساڵانی پێشوو، چاونەترسانە یادی شەهیدانی حیزب و گەلی کوردیان بەرزڕاگرت. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای ڕێزگرتن لە یاد و ناوی پێشەوا قازی محەممەد و سەرجەم شەهیدانی کوردستان، سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەردەشت دەکا و، سڵاویان بۆ دەنێرێ.