کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ وڵاتی دیکە هاوردەکردنی نەوتی ئێرانیان گەیاندە خاڵی سیفر

21:00 - 14 خاکەلێوه 2719

"برایان هووک" بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند سێ وڵات لەو هەشت وڵاتەی کە ئیزنی کڕینی نەوتی ئێرانیان پێدرابوو، هاوردەکردنی نەوتیان لە ئێران گەیاندە خاڵی سیفر. هووک لەوبارەوە نەچۆ نێو وردەکارییەکان بەڵام ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتانەی کڕین و هاوردەکردنی نەوتی ئێرانیان گەیاندۆتە خاڵی سیفر، بوونەتە ٢٣ وڵات. پێشتر لەو بارەوە کاربەدەستانی حکوومەتی ئێران ڕایانگەیاندبوو لەگەڵ ئەوەی کە ئەمریکا ئیزنی بە هەشت وڵات داوە نەوتی ئێران بکڕن بەڵام سێ وڵاتی یونان، ئیتالیا و تورکیە ئامادە نین نەوت لە ئێمە بکڕن. شایانی باسە دوای ئەوەی کە دۆناڵد تڕامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا یەکلایەنە لە ڕێککەوتننامەی بەرجام هاتەدەر، دەوری دووهەمی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد و داواکارییەکی ١٢ خاڵی بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان دا بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران. دوای ڕاگەیاندنی دەوری دووهەمی گەمارۆکان زۆربەی وڵاتان کۆمپانیاکانی خۆیان لە ئێران کشاندەوە، پێوەندییە بانکی و داراییەکان و هاوردەکردنی نەوتی ئێرانیان ڕاگرت کە ئەوەش بۆتە گرفتێکی گەورە لەبەردەم ئابووریی ئێراندا. ڕیژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە هەر وەک هەمیشە بۆتە بەڵای سەری خەڵکی ئێران، ئێستا بەهۆی ئەو سێڵاوانەی کە بەشێکی زۆری وڵاتی ئێرانی گرتۆتەوە، وڵاتانی دەرەوە و خێرخوازان ئامادە نیین هاوکاری ئەو ڕێژیمە بکەن یا بەهۆی گەمارۆکانەوە ڕێگایان نییە کە یارمەتییەکانیان بگەیەننە خەڵکی لافاولێدراوی ئێران