کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی‌دوایی دایکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی هەورامان

14:17 - 15 خاکەلێوه 2719

پێی هەواڵێک کە بەدەستمان گەیشتووە، دایە ''عافیە نەقشبەندی'' دایکی شەهید حەکیم ڕەزایی ، یەکێک لە تێکۆشەرانی فیداکاری حیزبی دێموکرات ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی خاکەلێوەی ٩٨ی هەتاویی لە شاری پاوە مالاوایی لە ژیان کرد. شەهید حەکیم ڕەزایی ئەندامی پێشووی کومیتەی ناوەندی حیزبی دێموکرات لە ساڵی ١٣٣٤ی هەتاویی لە شاری پاوە لە دایک‌بوو، ناوبراو لە ساڵی ١٣٦٥ لە لە سەنگەری خەبات بەدژی سپای داگیرکەر لە شاخی ڕووش لە ناوچەی سەقز گیانی پێشکەش بە ئازادی کوردستان کرد و چووە ڕیزی نەمرانەوە. تەرمی ناوبراو دوای شەهیدبوونی لە شاری کرماشان بە خاک سپێڕدرا. شایانی باسە دایە عافیە نەقشبەندی وەکوو زۆربەی دایکانی نیشتمان سەرەڕای خەمی بەژانی ڕۆڵەکوژراوی تا دوا هەناسە بە ورەبەرزییەوە ژیاو، جێگای ڕێز وحورمەتی خەڵکی ناوچەی هەورامان بوو. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، وێڕای ڕێزگرتن لە کەسوکاری سەرجەم شەهیدانی سەربەرزی گەلەکەمان ، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە خەڵکی تێکۆشەری هەورامان، بەتایبەتی بنەماڵەی شەهید حەکیم ڕەزایی دەکا و، خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.