کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی ئەندامانی حیزب لە ناوچەی بانە

16:10 - 15 خاکەلێوه 2719

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، شەوی چوارشەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاویی، ئەندامانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ناوچەی بانە بە بۆنەی ١٠ی خاکەڵێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان چالاکیی تەبلیغیان ئەنجامدا. ئەندامانی حیزب لە ناوچەی بەردەڕەش، سەر پردی بەردەڕەش، زێوە،کۆخان، حەسەناوا، سەید سارم، بەلوێ، سیوچ، کانی سوور، زەرواو، پاسگای زەرواو، دووڕێی زەرواو، هەژدەدۆڵان، میراوا، سوێروێ، کەوپێچی خواروو، دووڕیی شوێ تا فەلەکەی شۆڕا، دۆڵەزن وبێکەژ بە نووسینی دروشم، بڵاکردنەوەی وێنەی شەهیدان و تراکتی حیزبی یادی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستانیان بەرز ڕاگرت. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای ڕێزگرتن لە یاد و ناوی پێشەوا قازی محەممەد و سەرجەم شەهیدانی کوردستان، سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بانە دەکا.