کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆپتەرێکی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی دالامپەڕی ورمێ کەوتە خوارەوە

18:45 - 21 خاکەلێوه 2719

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ٩٨ی هەتاویی کۆپتەرێکی سەربازیی سەر بە ھێزەکانی سوپای پاسدران لە بەرزاییەكانی دالامپەر لە پارێزگای ورمێ کەوتە خوارەو و دەگوترێ چوارکەس کوژراو و ، بریندار بوون. هەواڵدەرییەکانی ئێران باس لە کوژرانی کەسێک و برینداربوونی سێ کەسی دیکە دەکەن و گوایە فەرماندەیەکی پلەبەرزیش لەو کۆپتەرەدا بووە. سەرهەنگ فەردین پیری بەرپرسی فەرماندەهی سپای پاسدارانی پارێزگای ورمێ وێڕای پشت‌ڕاست‌کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند؛ کە بە هۆی ئەو ڕووداوە نیزیک بە ٥کەس کوژراو و بریندار هەیە. ئەو رووداوە بە کاتی تاران کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ڕووی داوەو، کۆپتەرەکەش هی سپای پاسدارانی پارێزگای ورمێیە. بە گوتەی شایەتحاڵان زیاتر لە ١٠ ئامبۆڵانس بەرەو شوێنی ڕووداوەکە بەڕێکەوتوون.